ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت بۆ كه‌متر له 26 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زی، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له جیهان، كه پێشبینی ده‌كرێ ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری جیهانی لێ بكه‌وێته‌وه.
به گوێره‌ی داتائۆنلاینی بۆرسه‌ی جیهانی و تۆماركردنی نرخی
نه‌وت، ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برنت به 25 دۆلار و 98 سه‌نت فرۆشراوه، به‌مه‌یش نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی 1.4% ڕووی له دابه‌زین كردووه، دوێنێ پێنجشه‌میش نرخی هه‌ر میلێك به 26 دۆلار و 13 سه‌نت فرۆشراو، ته‌نیا له ماوه‌ی ڕۆژێكدا بڕی 15 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت كه‌م بووه‌ته‌وه.
جیا له‌وه‌یش نرخی نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكی دابه‌زینی به ڕێژه‌ی 0.8% تۆمار كرد و هه‌ر به‌رمیلێك به 22 دۆلار و 78 سه‌نت له بازاڕه‌كانی جیهان مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دنیا، خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت به ته‌واوی ڕووی له دابه‌زین كردووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی داخستنی زۆربه‌ی كۆمپانیا كیمیایی و زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان، كه پێویستی زۆریان به نه‌وت و پترۆكیمیایییهكان هه‌یه، به‌مه‌یش زیانێكی گه‌وره به وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت كه‌وتووه.