لیژنه‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه ڕێوشوێن و هه‌نگاوی خێرا بگرنه‌به‌ر له‌باره‌ی دۆخی ڕۆژنامه‌نووس عه‌دنان ڕه‌شیدی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداره‌وه له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن.
له
به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی كه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه هاتووه، كه ڕۆژی 11ی ئادار/مارس، سێ تا پێنج كه‌سی ده‌مامكدار هێرشكراوه‌ته سه‌ر ماڵی عه‌دنان ڕه‌شیدی له شارۆكه‌ی پێنجوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئاماژه دراوه، كه هێرشبه‌ره‌كان خۆیان به ئاسایش ناساندووه و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری عه‌دنان ڕه‌شیدی ڕۆژنامه‌نووسیان داوه و هه‌ردوو ده‌ستیان شكاندووه و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانیان لێ وه‌رگرتووه و هاوكات ژنه‌كه‌یان ڕووتكردووه‌ته‌وه و ڤیدیۆیان لێ تۆمار كردووه و دواتر كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆی بردووه و ماڵه‌كه‌یان جێهێشتووه.
هێزه ده‌مامكداره‌كه خۆیان به ئاسایش ناسنادووه
ڕه‌شیدی به‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه زانیارییه‌كانی به هێزه‌كانی ئاسایش داوه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر، دواتر له 17ی ئادار/مارس
پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه دوو كه‌سیان به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر عه‌دنان ڕه‌شیدی گرتووه.
عه‌دنان ڕه‌شیدی ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كار ده‌كات، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه چاودێری دۆخی مافی مرۆڤ له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات و تاوانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دژ به خه‌ڵكی كورد له‌و ناوچانه كۆ ده‌كاته‌وه و بڵاوی ده‌كاته‌وه.