ئاژانسێكی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، كه زیاتر له 80 گیراو له گرتووخانه‌ی شاری سه‌قزی پارێزگای كوردستانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران هه‌ڵاتن و به‌ندیخانه‌كه شكێنرا.
فارس نیوز بلاوی كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵاتنی ئه‌و گیراوانه دوای ئه‌وه هات، كه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و ئاڵۆزی له نێو گرتووخانه‌كه دروست بووه، به‌وهۆیه‌وه زۆرێك له گیراوان توانیویانه سوود له ئۆتۆمبێله‌كان وه‌ربگرن و له گرتووخانه‌كه ڕزگاریان ببێت و به‌ره‌و شوێنی نادیار بڕۆن.
داواكاری گشتی پارێزگاری
كوردستان محه‌مه‌د جه‌باری گوتی، به‌لای كه‌مه‌وه 70 گیراو له گرتووخانه‌كه ڕایان كردووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون، به‌ڵام به‌شێكیان دوای شكاندنی گرتووخانه‌كه هاتوونه‌ته‌وه و خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كان كردووه‌ته‌وه.
گیراوان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و شاری سه‌قزیش به هێز گه‌مارۆ دراوه
میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه، كه دوای شكاندنی گرتووخانه‌كه به‌شێك له گیراوان له پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه‌یان داوه، دواتر پۆلیسی زیاتر گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و توانیویانه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ڵاتوون تا ئێسته نهگیراونهتهوه و گه‌ڕان به دوایاندا به‌رده‌وامی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ته‌ناهی و پۆلیس سه‌رجه‌م ڕێگا و ڕێره‌وه‌كانی شاری سه‌قزیان گرتووه، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین كردووه، له نێو گه‌ڕه‌كه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێ گیراوه‌كان بدۆزنه‌وه و جارێكی تر بگیرێنه‌وه.