شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی محه‌مه بن زاید ئال نه‌یان پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ڕژێمی سووریا ئه‌نجام دا و تاوتوێی دۆخی ناوچه‌كه و هه‌ماهه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد و پشتیوانی ئیماڕاتیشی بۆ سووریا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه دووپات كرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانی
ئیمارات بڵاوبووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د بن زاید له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه پشتیوانی ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی سووریا له‌و دۆخه هه‌ستیار و نه‌خوازراوه دووپات كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه پێویسته هاوسۆزی و هه‌ماهه‌نگی مرۆیی له‌و دۆخه سه‌خته له نێوان هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه دروست بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌سه‌ر كۆرۆنا زاڵ بین و ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌و ناوچه‌یه بپارێزین.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره سه‌رۆكی وڵاتێكی كه‌نداو له دوای ئاڵۆزییه‌كانی سووریا قسه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكات
هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه سووریا به ته‌نیا نامێنێته‌وه له‌و دۆخه سه‌خته و ئیمارات به هه‌موو تواناوه یارمه‌تی سووریییه‌كان ده‌دات.
له به‌رانبه‌ردا به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عسی سووریا پێشوازی له‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی محه‌مه‌د بن زاید كردووه و به یایه‌خ و به‌هادار ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیماراتی وه‌سف كردووه، له‌و دۆخه سه‌خته‌ی كه ناوچه‌كه و جیهان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌هه‌مانشێوه پێشوازی و خۆشحاڵی خۆی به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری دوولایه‌نه له نێوان هه‌ردوولا دووپات كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی بن زاید بۆ به‌شار ئه‌سه‌د له كاتێكدایه له دوای ڕووداوه‌كانی سووریا له 2011ه‌وه زۆربه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی به توندی دژی ئه‌سه‌د وه‌ستاونه‌ته‌وه و پشتیوانی ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی سووریایان ده‌كرد، به‌ڵام له دوو ساڵی ڕابردوو به‌هۆی نێوه‌ندگیری ڕووسیا ورده ورده وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.