كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئابووری دنیا ئه‌وه‌نده خێرابوو كه توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له گه‌شه‌ی ئابووری بیوه‌ستێنێت و تووشی گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی ئابووری بكات.
كریستیانۆ جۆرڤیا سه‌رۆكی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ئاشكرای كرد، نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئابووری دنیا له گه‌شه‌سه‌ندن بوه‌ستێت و ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ش پێویستی به دابینكردنی بودجه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاوی ئابووری هه‌یه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، ئه‌و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ددانی به‌وه نا ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی تووشی دنیا بووه، له ته‌نگژه‌كه‌ی ساڵی 2009 زۆر گه‌وره‌تر و خراپتره.
به‌پێی ئامارێك كه ئه‌و به‌رپرسه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیی دراو بڵاوی كرده‌وه، وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه پێویستیان به لانی كه‌م دوو تریلیۆن و 500 ملیار دۆلار هه‌یه.
سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو له‌وه نیگه‌رانه كه زۆر وڵاتان ناتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌م ته‌نگژه‌یه ببنه‌وه چونكه له‌لایه‌ك قه‌رزدارن و له‌لایه‌كی تریش سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویستیان له به‌رده‌ستدا نییه بتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
سه‌رووی 80 وڵاتی دنیا داوای قه‌رزیان له سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو كردووه
سه‌رووی 80 وڵاتی دنیا داوای قه‌رزیان له سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو كردووه و زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش داهاتیان زۆر نزمه.
پێویسته بگوترێ ئه‌مه‌ریكا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانی دوو تریلیۆن و 200 ملیار دۆلاری ته‌رخان كرد كه شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا واژووی له‌سه‌ر كرد.