قایمقامی شارۆكه‌ی قه‌ره‌داغ ڕای گه‌یاند، دوو گوندی سه‌ر به سنووری قه‌ره‌داغ كه‌ره‌نتین كراون و بۆیان نییه هاتوچۆی ده‌ره‌وه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رمانێكی زه‌رد به سنووره‌كه رژێنراوه كه هه‌ناسه‌ی هاووڵاتییانی ته‌نگ كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی ئادار، ڕه‌ئووف كه‌مال قایمقامی شارۆكه‌ی قه‌ره‌داغی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تووشبووی كۆرۆنا له ده‌ربه‌ندیخان له ماوه‌ی تووشبوونه‌كه‌ی سه‌ردانی گوندی هۆنه‌ر قه‌ڵای كردبوو، ترسمان له‌وه هه‌بوو به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی گونده‌كه هه‌بووبێت، بۆیه گوندی سه‌رچاو و هۆنەر قەڵامان به ته‌واوی كه‌ره‌نتین كرد.
دەرمانەکەمان بۆ پشكنین ناردووە و چاوه‌ڕیی وه‌ڵام ده‌كه‌ین
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هاووڵاتییانی گونده‌كه هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه نه‌كه‌ن، تا دڵنیا ده‌بینه‌وه له‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه یان بێ كێشه‌ن، چونكه پێشتر هه‌ستیان به تا كردبوو، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كێشه‌یان نییه.
ته‌ندروستی سلێمانی ئاگادار كراوه‌ته‌وه و ته‌واوی گونده‌كه له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتینه‌ن و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌مێننه‌وه، ته‌نیا له سنووری گونده‌كه ده‌سووڕێنه‌وه و ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌یان. قایمقام وای گوت.
له‌باره‌ی ڕشاندنی ده‌رمان له قه‌ره‌داغ ئه‌و قایمقامه گوتی، له دوو رۆژی ڕابردوو ده‌رمانێكی زه‌رد به‌سه‌ر قه‌ره‌داغ رژێنراوه و له سه‌ربانه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ناردوومانه بۆ پشكنین و چاوه‌ڕیی وه‌ڵام ده‌كه‌ین، چونكه هه‌ندێ هاووڵاتیی تووشی هه‌ستیاری و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كزاندنه‌وه‌ی قوڕگ كردووه، ئه‌مه‌ش تووشی مه‌ترسیی كردوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی