رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور ئه‌مڕۆ شه‌موو رای گه‌یاندووه، پۆلیسی جه‌زائیر دوێنێ رۆژنامه‌نووسی ناودار "خالید درارنی" گرتووه و به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی یه‌كگرتووی وڵات ده‌شێوێنی.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ شه‌موو به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌یامنێرانی بێ سنوور بڵاوی كردووه، خالید درارنی كه‌سایه‌تییه‌كه كه ساڵی رابردوو له خۆپێشاندانه‌كانی جه‌زائیر رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵات عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
ساڵی رابردوو له خۆپێشاندانه‌كانی جه‌زائیر رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو
ئه‌و خۆپێشاندانانه له جه‌زائیر تا ئه‌مدواییه به‌رده‌وام بوون و دواتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هاتوونه‌ته وه‌ستان.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، گرتنی خالید درارنی دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێسته، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی جه‌زائیر هاته گرتن كه تاهیر تابۆیه.
به‌هۆی ئۆپۆزسیۆن و ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌ی به‌رده‌وام، ده‌سه‌ڵاتی جه‌زائیر چه‌ندان كه‌سایه‌تیی دیاری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه، له‌ناویاندا به‌رپرسی دیاری نزیك له بۆته‌فلیقه چه‌ندان سه‌رمایه‌داری ناودار.