وەشاندنی گورزێكی سەربازی ئەمەریكا بۆ میلیشیاكانی عێراق پێوەستە بە كات

:: PM:04:54:28/03/2020 ‌

بەمدواییە جموجۆڵەكانی سەربازی ئەمەریكا و هاوپەیمانان بووەتە جێی گومانی شارەزایان و چاودێران بۆ دۆخی عێراق، ئەگەرچی بەشێك لە پاساوی ئەو گۆڕانكاری و جموجۆڵانە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەڵام بە داننانی میلیشیاكان و سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمەریكا پڵانی وەشاندنی گورزێكی سەربازی لە دژی ئەوان هەیە و ئەوەیش روو دەدات ئامادەسازییە.
چەند رۆژی داهاتوو ئەمەریكا گورزێكی سەربازی دەوەشێنێت
گاتع روكابی، ئەندامی ایژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاری شیعە دەڵێت، گومانمان لە پاساوەكانی پاشەكشەكردنی هێزەكانی هاوپەیمانان لە بارەگاكانیان لە عێراق هەیە، وەك چۆڵكردنی چەند بارەگایەك لەلایەن ئەمەریكا و رۆیشتنی هێزەكانی فڕەنسا و چیك، بۆیە پێشبینی دەكەین لە چەند رۆژی داهاتوو ئەمەریكا گورزی سەربازی لە بارەگای چەند كرووپێكی چەكداری عێراقی بوەشێنێت. 

ئەو پەرلەمانتارە نەیشاردەكەوە كۆ دۆخی ئابووری عێراق و مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی عێراقیان زۆر سەخت كردووە، بەڵام هەر گورزێكی ئەمەریكا ورەی ئەو گرووپانە و گەلی عێراق بەهێزتر دەكات، بۆیە هێزە بیانییەكان لەوانەیش ئەمەریكا دەستیان بە رادەستكردنەوەی چەند بارەگایەك بۆ هێزەكانی عێراق كردووە، بەڵام پاساوی ئەو كارەیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنیا بۆ رای گشتییە و راست نییە.  

ئەمڕۆ شەموو شۆن رۆبەرتسن، گوتەبێژ بەناوی پنتاگۆن رای گەیاند كە دەستبەكاربوونەوەی هێزی هاوپەیمانان بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان لە عێراق بە ئاساییبوونەوەی دۆخەكە دوای رزگاربوون لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەندە.   





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل