له پێشانگایه‌كی تایبه‌تی مۆبایلدا له وڵاتی چین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند، كار بۆ دروستكردنی یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانیان ده‌كات كه له‌ڕووی دیزاین و سیستمه‌وه زۆر ناوازه دروست كراوه.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌وه گوتوویانه، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی شاومی له جۆری "Redmi K30 Pro" و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌خرێته بازاڕه‌وه، به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز و شێوه‌یه‌كی ناوازه، جگه له‌وه‌یش سیستمێكی به‌هێزی بۆ داده‌نرێت كه بتوانێك به‌شێوه‌یه‌كی باش و خێرا كار بكات.
مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت كه به وێنه‌ی 4K كارده‌كات
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست ده‌بێ، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت كه به وێنه‌ی 4K كارده‌كات. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بڵاو ده‌كرێته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی نرخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و به‌هێز دروست ده‌كرێت.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.