كه‌مێك پێش ئێسته پارێزگای هەولێر ئاگاداری سەرجەم بانکە ئەهلییەکان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکاتەوە، لە ڕۆژی دووشەم 30ى ئادار، ڕێ دراون کراوەبن.
شێوازی كردنه‌وه‌ی بانكه ئه‌هلی و نوسینگه‌كانی دراو به دوو خاڵ ڕوونده‌كاته‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌تووه، شێوازی كردنه‌وه‌ی بانكه ئه‌هلی و نوسینگه‌كانی دراو به دوو خاڵ ڕوونده‌كاته‌وه به‌مشێوه‌یه.
له خاڵى یه‌كه‌مى ڕوونكردنه‌وه‌كه هاتووه، بانکە ئەهلیەکانی هەولێر، تەنها لە ڕۆژانی دووشەم و چوارشەم کراوە دەبن لە سه‌عات هه‌شتی بەیانی تاوەکو یه‌كی دوای نێوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانکێک لە پێنج کارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بۆشیان هەیە تەنها یه‌ك ئۆتۆمبێل َبەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتووچۆکردنیان بەکاربهێنن.
له خاڵێكى تر‌ى ڕوونكردنه‌وه‌كه هاتووه، نوسینگەکانی ئاڵۆگۆڕی دراو، ئەوانەی لە دەرەوەی شەقامی 60 مەترین، تەنها لە ڕۆژانی دووشەم و چوارشەم لە سه‌عات 10ی بەیانی تاوەکو سێی دوای نیوەڕۆ کراوەدەبن، هەروەها نووسینگەکانی تری بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەڵا، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی شەقامی 60 مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەکی کاتی شوێنێک بۆخۆیان دابین بکەن و نووسینگەکانیان لەو دوو ڕۆژەی دیاریکراوە بۆیان بکەنەوە.