پاداشت و سزا له په‌روه‌رده‌ی منداڵدا، شێوه‌یه‌كی كلاسیك و كۆنه و هه‌زاران ساڵه دایكان و باوكان له‌سه‌ری ده‌ڕۆن و وه‌ك تاكه ڕێگه‌ی فێربوون به‌كاریان هێناوه، به‌هۆی ئه‌و لایه‌نه نه‌رێییانه‌ی له‌پاش خۆی به‌جێی ده‌هێڵێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی منداڵ دروست ده‌كات، له ساڵانی بیستی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ڕێگه‌ی نوێ بۆ په‌روه‌رده و فێركردن هاتنه ئاراوه و دواتر له ساڵانی هه‌شتا گه‌شه‌ی كرد كه ئێسته به فه‌رمی چه‌ندان وڵات له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا پێڕه‌وی ده‌كه‌ن كه پێی ده‌گوترێ "په‌روه‌رده‌ی ئه‌رێیی" و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری و ڕێز و به‌شداریی منداڵ بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارییه‌تییه‌كان دامه‌زراوه.
په‌روه‌رده‌ی ئه‌رێیی چییه؟
بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌م شێوازه تازه‌یه‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵ بریتییه له پێدانی متمانه، به شێوه‌یه‌ك خۆی به‌رپرسیارییه‌تیی كاره‌كه‌كانی خۆی بگرێته ئه‌ستۆی، به‌م شێوه‌یه خۆی ده‌بێ ئاگای له ته‌ندروستی و پاكوخاوێنی و ڕێكپۆشی و نه‌شێواندنی ژووره‌كه‌ی بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات ناچاره بۆ ئه‌م كارانه، به‌ڵكوو خۆی له ناخیدا ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ دروست ببێ، به هه‌مان ڕێژه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی گه‌وره‌یه‌ك هه‌یه‌تی. ئه‌مه‌ش مانای وایه، هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی پێ ده‌به‌خشێ و ته‌نیا خۆی به‌رپرسه له به‌خته‌وه‌ری و نابهختهوهرییهكانیدا، ته‌نانه‌ت كاتێك له قوتابخانه نمره‌یه‌كی به‌رز یان نزم ده‌هێنێ.
ئه‌لفرێد ئه‌دله‌ر و ڕۆدۆڵف دریكهرز، دوو پسپۆڕی سایكۆلۆژیی تاكه‌كان بوون له ساڵانی بیستی سه‌ده‌ی ڕابردوو، یه‌كه‌م بنه‌مای ئه‌م جۆره سیسته‌مه نوێیه‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵیان داهێنا، دواتر جین نیڵسن و لین لوت، له ساڵانی هه‌شتای هه‌مان سه‌ده، نۆژه‌ندیان كرده‌وه و هه‌ندێ ورده‌كارییان بۆ زیاد كرد به گۆڕانی سه‌رده‌مه‌كان تێبینی نوێیان بۆ خسته ناوی.
له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئهرێییدا، به ته‌واوی ترساندن و سزا له په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌هێندرێته ده‌ره‌وه، له جێی ئه‌وه، دوو شتی تر جێی ده‌گرنه‌وه كه بریتییه له نه‌رمونیانی و سووربوون له‌سه‌ر هه‌ر كارێك ده‌یكه‌ی. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه، له‌پێشا كار له‌سه‌ر خۆمان بكه‌ین چۆن بتوانین سۆزدارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵ بكه‌ین، ئه‌مه‌ش بۆخۆی ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌یه. له هه‌مان كاتدا، ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر ئاسانتره، چونكه له‌جێی ئه‌وه‌ی تۆ وه‌ك دایك یان باوك هه‌موو به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی هه‌ڵبگریت و هه‌میشه له‌سه‌ر لادانی یاساكان سه‌ركۆنه‌ی بكه‌یت، هه‌میشه فێری ده‌كه‌یت چۆن به‌رپرسیارییه‌تیی شته‌كان بگرێته ئه‌ستۆ و چۆن خۆی به‌ڕێوه ببات. بۆ نموونه، خانه‌واده‌یه‌ك كه پێك هاتووه له دایك، باوك، كچێكی 11 ساڵ و كوڕێكی هه‌شت ساڵ، گه‌شتێك ده‌كه‌ن بۆ وڵاتێكی تر، كاتێك ده‌چنه ئه‌و هۆتێله‌ی گرتوویانه كه بریتییه له دوو ژوور، ژوورێك بۆ دایك و باوك و ژوورێك بۆ منداڵ. ئه‌گه‌ر به‌م سیسته‌مه نوێیه په‌روه‌رده كرا بن، چۆن یه‌كسه‌ر دایك و باوك ده‌چنه ژووری خۆیان، منداڵه‌كانیش به‌و شێوه‌یه، ده‌چنه ژووری خۆیان، جانتاكانیان ده‌كه‌نه‌وه، جله‌كانیان ده‌خه‌نه ناو كه‌نتۆری ژووره‌كه، فڵچه و هه‌ویری پاككره‌وه‌ی ددانیان ده‌رده‌هێنن، ڕوو له گه‌رماو و ته‌والێت ده‌كه‌ن.. هتد.
ڕۆڵف دریكۆرز ده‌ڵێ: نابێ هه‌میشه دایك و باوك و مامۆستایان، خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی ورده‌كارییه‌كانی ژیانی منداڵ بن، ده‌بێ فێریان بكه‌ن، توانای به‌ڕێوه‌بردنیان هه‌بێ و ڕێگه‌شیان بدرێ به ئازادی له نێوان ڕێگهچارهكاندا، خۆیان ئه‌وه‌ی پێیان وایه باشتره بۆ هه‌ر دۆخێك بێت هه‌ڵی بژێرن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شیان كرد، بزانن ئه‌وه ئه‌نجامی بۆچوونی خۆیانه و پێویسته له داهاتوودا باشتر بیری لێ بكه‌نه‌وه، یان داوای ڕاوێژ له سه‌روو خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له جۆری بیركردنه‌وه له‌سه‌ر شته‌كان هاوكارییان بكه‌ن، نه‌وه‌ك ڕێنمانیی.
بۆچی منداڵ كاری خراپ ده‌كات؟
دایك و باوك، زۆر هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و ترس ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌بینن منداڵه‌كانیان له فه‌رمانیان ده‌رده‌چن، یان له كارێك كه پێیان گوتوون بیكه‌ن، شكست ده‌هێنن، یان شتێكیان پێ گوتوون و نایزانن، له‌م كاته‌دا یه‌كسه‌ر بیر له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و سزا ده‌ده‌ن، یان سه‌ركۆنه و گاڵته‌پێكردن، ئه‌مانه‌ش به‌ڕاستی گاریگه‌رییان هه‌یه.. به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه، ئه‌مجاره دایك یان باوك زیاتر شێتگیر ده‌بن. بۆ؟
ئه‌دله‌ر ده‌ڵێ: چه‌وساندنه‌وه و سزا، ژینگه‌یه‌كی وا له منداڵدا دروست ناكه‌ن، هه‌ست بكات هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بگۆڕێ. منداڵ پێویستی به سیسته‌مێكی تره، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هه‌ڵه بكات و به‌رپرسیارییه‌تی بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌ویش ئازادیی به‌كارهێنانی هه‌ڵه و ڕاسته و بزانن بژارده‌یان له‌به‌رده‌مدایه. له‌م كاته‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێی، له زۆربه‌ی جاره‌كاندا ڕێگه ڕاسته‌كه هه‌ڵده‌بژێرن، زۆر له‌وه زیاتر كه به ڕێگه تونده‌كه پێی ده‌ڵێی و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیشی كرد، كاتێك تۆ سه‌ركۆنه‌ی ناكه‌یت و دوایی بۆی پینه و چاك ناكه‌یته‌وه، به‌ڵكوو ڕێی ده‌ده‌یتێ هه‌م خۆی به‌سه‌ر خۆیدا بشكێته‌وه و هه‌م هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌شی دات، ئه‌وا بۆ هه‌میشه ئه‌و هه‌ڵه‌یه بۆی ده‌بێته وانه.
هه‌ندێ ته‌كنیك بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی سزا و ئامۆژگاری بگۆڕی بۆ په‌روه‌رده‌ی ئه‌رێیی:
یه‌كه‌م: هه‌میشه سه‌یه‌ری داهاتوو بكه، له‌جیاتی ڕابردوو، بهشهوێن چاره بگه‌ڕێ نه‌وه‌ك سزا.
بۆ نموونه: منداڵه‌كه‌ت ده‌ڵێی، ئه‌و قاپه له‌سه‌ر مێزه‌كه دانێ، كاتێك دایده‌نێ، ده‌یخاته سه‌ر له‌سه‌ر لێواری مێزه‌كه و ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ده‌شكێ. هاواری به‌سه‌ردا ده‌كه‌ی: كوێر بیت، نه‌موت له‌سه‌ر مێزه‌كه داینێ، تۆ هیچ فێر نابیت، ئێسته چی بكه‌ین؟ بڕۆ له‌م ناوه مهبێنه، بێزارت كردم.
منداڵ به‌مه چی فێر بوو؟ هیچ
نموونه‌یه‌كی تر: ده‌ست به هه‌ڵگرتنی شته‌كان ده‌كه‌یت بۆ سه‌ر مێزه‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به منداڵه‌كه‌ت بڵێی، ئه‌ویش ده‌یكات. به‌ڵام قاپه‌كه له‌ده‌ستی ده‌كه‌وێ و ده‌شكێ. تۆ له‌م كاته‌دا، یه‌كسه‌ر ده‌ست بۆ قاپه‌كه ده‌به‌یت بزانی ده‌توانی چاكی بكه‌یته‌وه، نه‌خێر چاك نابێته‌وه. به‌پێكه‌نینه‌وه سه‌یرێكی منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت: ناچارین فڕێی بده‌ین، تا من كۆی ده‌كه‌مه‌وه، بزانه چ قاپێكی تر باشه بیهێنه له‌جێی داینێ. دایه ئه‌مه باشه؟ كچم به كه‌یفی خۆت، ئه‌گه‌ر ده‌زانی باشه، بیهێنه.
له‌مه منداڵه‌كه چی فێر بوو؟ زۆر شت.
دووه‌م: هه‌وڵ بده منداڵه‌كه‌ت بناسی. چۆن بیر ده‌كاته‌وه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی، پاشان ئایا تۆ بڕوات پێیه‌تی، پێت وایه كه‌سێكی ژیكه‌ڵه‌یه؟ هه‌موو ئه‌مانه به ئه‌رێیی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌رێیی منداڵه‌كه‌ت ده‌كات. منداڵ كاتێك ده‌بینێ دایك و باوكی بڕوایان پێیه‌تی و هه‌میشه چاوه‌ڕێی زیاتری لێ ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆری لێ بكه‌ن، خۆی به ناچار ده‌زانێ كه ئه‌و زیاتره پێشكه‌ش بكات، چونكه ده‌زانێ گه‌وره‌كان باشتر ده‌زانن منداڵ چ توانایییهكی تێدایه.
سێیه‌م: هه‌ڵه نرخی خۆی هه‌یه
كاتێك منداڵ بووین، هه‌ڵه‌مان ده‌كرد، سه‌ركۆنه ده‌كراین و به كه‌سی فاشیل و نه‌زان ته‌ماشایان ده‌كردین. ڕێگه‌ی دروست ئه‌وه‌یه، فێری بكه‌یت جوان بیر بكاته‌وه تا هه‌ڵه نه‌كات، ئه‌گه‌ر كردی، ده‌بێ خۆی باجه‌كه‌ی بدات و هه‌وڵ بدات چاكی بكاته‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی به‌رانبه‌ر كه‌سێك كرد، ده‌بێ خۆی به ناچار بزانێ داواوی لێبوردنی لێ بكات. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه بوو سه‌ربه‌خۆ شتێكی كردبوو، فێر ده‌بێ ئه‌م جاره به‌بێ هاوكاری ئه‌و ئیشه نه‌كات. ئه‌مانه باجی جوانتری هه‌ڵه‌ن نه‌وه‌ك سهركۆنهكانی سیسه‌می كۆن.
چواره‌م: پرسیار بكه، فه‌رمان مه‌ده
منداڵ له فه‌رماندان بێزاره، زۆر ئاسانه بیكه‌یت به پرسیاركردن. بۆ نموونه: كوڕم هه‌سه بڕۆ بایی 500 دینار سه‌موون بێنه. بیگۆڕه بۆ ئه‌مه: كوڕم ده‌چی بایی 500 دینار سه‌موون بێنی یان خۆم بچم؟ دڵنیابه له زۆربه‌ی جاره‌كاندا ده‌ڵێ خۆم ده‌چم. كوڕم به كه‌یفی خۆت نان ده‌هێنی یان سه‌موون.. به‌م شێویه. ئه‌مه‌ش ڕامان ده‌كێشێ بۆ خاڵی پێنجه‌م، هه‌میشه بژاری له‌به‌رده‌مدا دانێ. منداڵ كاتێك ده‌بینێ له‌به‌رده‌م چه‌ند بژارێكدایه، باشتر بیر ده‌كاته‌وه.
شه‌شه‌م: ئه‌و شته‌ی كه جێی سه‌رنجته، ستایشی بكه
وه‌ك چۆن گه‌وره‌ش پێویستی به ستایشه، منداڵ زۆر زیاتر به ستایش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی لێ ده‌كات. باشترین ڕێگه بۆ بره‌ودان به تواناكانی منداڵ، هاندانه. كوڕه‌كه‌ت له وانه‌ی ئینگلیزی 80ی هێناوه. كوڕم یانی چی هه‌شتا، دلاوه‌ری هاوڕێت 95ی هێناوه، چۆن ده‌بێ؟ ئه‌مه ڕێگه هه‌ڵه‌كه‌یه. ڕاستییه‌كه: كوڕم تۆ خۆت له ئینگلیزی زۆر باشتری، له دایك و باوكیشت باشتر قسه‌ی پێ ده‌كه‌یت، حه‌یفه ئه‌و هه‌موو باشییه، ئه‌و نمره‌یه بێنیت، تۆ شایه‌نی ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 95 بێنی.