شه‌وى رابردوو دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى ریازى پایته‌ختى سعوودیه كرا و به‌رپرسانى سعوودیه میلیشیاى حووسییه‌كان له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
تركى مالیكى گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى كه له لایه‌ن سعوودیه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت راى گه‌یاند شه‌وى رابردوو دوو مووشه‌كى بالیستى ئاراسته‌ى ریازى پایته‌خت كراون.
گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى روونى ده‌كاته‌وه، مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن هێزى به‌رگرى ئاسمانى سعوودیه تێكشكێنراون بۆیه هیچ زیانێكیان نه‌بووه.
دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى ریاز كران
سه‌باره‌ت به هێرشبه‌ره‌كان تركى مالیكى میلیشیاكانى حووسى له یه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ، "مووشه‌كه‌كان له سه‌نعا و سه‌عده ئاراسته‌ى ریاز كراون".
ماوه‌ى شه‌ش مانگ ده‌بێت حووسییه‌كان هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان بۆ سه‌ر سعوودیه راگرتووه،
فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مه یه‌كه‌م هێرش ده‌بێت ده‌كرێت سه‌ر ریاز.
له 26 ى ئادارى 2016 سعوودیه چووه جه‌نگى یه‌مه‌نه‌وه له دژى میلیشیاى حووسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكارى ده‌كرێن، جگه له سعوودیه چه‌ندان وڵاتى له جه‌نگى یه‌مه‌نن. كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى چه‌ند كۆششێكى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى جه‌نگى یه‌مه‌ن بوه‌ستێنێ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.