یەكێتیی پیاوان سكاڵای هیچ پیاوێك وەرناگرێت

:: AM:09:24:29/03/2020 ‌
بەرپرسێكی یەكێتی پیاوانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئێستە سەرجەم چالاكییەكانمان ڕاگرتووە، بۆیە نازانرێ ڕێژەی توندوتیژی بەرانبەر پیاوان لەم مانگەدا چۆنە.

ئەمڕۆ یەكشەم 29ـی ئادار، ئەژی ئیبراهیم سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی پیاوانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەهۆی بڕیارەكانی حكوومەت بە ڕاگرتنی هاتوچۆ و مەترسی كۆرۆنا، سەرجەم چالاكییەكانمان ڕاگرتووە.

جارێ‌ نازانرێ كێشە كۆمەڵایەتییەكان چۆنن و توندوتیژی چۆن كراوە ‌
سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی پیاوان گوتی، جارێ‌ نازانرێ كێشە كۆمەڵایەتییەكان چۆنن و توندوتیژی چۆن كراوە تا دەوام دەست پێ‌ دەكاتەوە.

باسی لەوەش كرد، لە كاتی بوونی سكاڵا، ناكرێت بەڕێی تەلەفۆن سكاڵا وەربگرین و بە كەیس تۆمار بكرێت، بۆیە دوای تەواوبوونی ئەو دۆخە هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتمان دەبێت لەسەر توندوتیژی ئەگەر ئەنجام درابێت.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ژنان، پیاوانیش تووندوتیژیان بەرانبەر دەكرێت و سكاڵا تۆمار دەكەن، ئەوەیش بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانیان.



وشە - رامیار جەواد