سلێمان یاسین كه یه‌ك له ئه‌كته‌ره زۆر ناوداره‌كانی دنیای عه‌ره‌بییه و كوێتییه، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ناكاو كۆچی دوایی كرد كه زۆرینه‌ی میدیاكانی كوێتی و عه‌ره‌بی، وه‌ك هه‌واڵێكی گه‌رم بایه‌خێكی زۆریان پێ دا.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هونه‌رمه‌ند سلێمان یاسین له‌ناكاوێكدا دۆخی ته‌ندروستیی تێكچووه و راسته‌خۆ بۆ نه‌خۆشخانه بردوویانه و له به‌شی چاودێریی چڕ هه‌وڵی چاره‌سه‌ری دراوه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆچی دوایی كردووه.
به‌رله مردنی یاسین، هونه‌رمه‌ند تاریق ئه‌لعه‌لی له‌ڕێی فهیسبووكهوه داوای له هونه‌رمه‌ندان كردووه نزا بۆ سلێمان یاسین بكه‌ن كه دۆخی ته‌ندروستیی زۆر خراپه و له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌میریی كوێت خه‌وێنراوه. دواتر كۆچی دوایی كردووه.
سلێمان یاسین كه له ساڵی 1949 له كوێت له دایك بووه، به یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌ی شانۆی عه‌ره‌بی و كوێت داده‌نرێ و چاودێرانی ئه‌و بواره پێیان وایه له شانۆدا وه‌ك قوتابخانه ته‌ماشا كراوه. ئه‌و خوێندنی له زانكۆی پاریس ته‌واو كردووه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته بۆ كوێت و له ده‌یان كاری شانۆیی و دراما و فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه. ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشراوه.