ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، ده‌نگۆی هاتنی دوو مووچه له‌م مانگه له به‌غداوه چه‌واشه‌كارییه و هیچ بنه‌مایه‌كی بۆ نییه، چونكه یه‌ك مووچه‌شیان دره‌نگ ناردووه.
د. میاده نه‌جاڕ ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تی عێراق له‌م مانگه دوو مووچه‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه، هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و هه‌واڵه‌كه‌ش ڕاست نییه، چونكه حكوومه‌تی عێراق له‌م مانگه یه‌ك مووچه‌ی به دره‌نگه‌وه ناردووه كه له كۆتایی مانگ بوو.
حكوومه‌تی عێراق له‌م مانگه یه‌ك مووچه‌ی ناردووە
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوتی، حكوومه‌ت مانگانه یه‌ك مووچه ڕه‌وانه ده‌كات نه‌ك دوو، با به‌غدا مووچه‌یه‌ك به ته‌واوی بنێرێت، ئینجا باسی ڕه‌وانه‌كردنی مووچه‌ی دووه‌م بكه‌ن.
د. میاده نه‌جاڕ باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كاریی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزی خۆیان دیاری بكه‌ن و خه‌ڵك له خشته ببه‌ن، ئه‌گه‌ر نا هیچ راستییه‌كی تێدا نییه.
زیاتر گوتی، پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه چه‌واشه نه‌كرێن، په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری خه‌ڵكه بۆیه پێویسته ڕاستیی هه‌واڵه‌كان چۆنن به‌وشێوه‌یه بۆ خه‌ڵكی بگوازنه‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم