تەندروستی هەولێر هەواڵە خۆشەكەی ڕاگەیاند

:: AM:09:48:30/03/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكات، كەسێكی تر لە هەولێر تەندروستی بەرەوباشی چووە و تەواو چاك بووەتەوە.

ئەمرۆ دووشەم 30ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرا كراوە، پێتان ڕادەگەیەنین كە یەكێكی تر لە نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، بەتەواوی چاك بووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووەتەوە، پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكی بۆ كراوە كە نێگەتیڤ بوو.

كۆی گشتی چاكبووەكان لە كۆرۆنا گەیشتە شەش نەخۆش
 تەندروستی هەولێر ڕوونی كردووەتەوە، كۆی گشتی چاكبووەكان لە كۆرۆنا گەیشتە شەش نەخۆش.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەی تەندروستی هەولێر هاتووە، سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنوێنییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنوێنییەكان گرەنتی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییە.

ئێستە 142 كەس تووشبووی‌ كۆرۆنان لە كوردستان، لەو رێژەیە 56 كەس چارەسەر كراون و دوو كەسیش مردوون.



وشە - رامیار جەواد