گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش راى گه‌یاند كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سه‌ربازگه‌ى كه‌ی وه‌ن، پێوه‌ندى به هێرشه مووشه‌كییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆناوه نییه.
كۆڵۆنیل مایلز كاگینز گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ى ئادار، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له هۆكارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش ده‌كات، له چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى عێراق.
ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ى سه‌ربازانى خۆى له عێراق ئاشكرا ده‌كات
سه‌باره‌ت به هۆكارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان له سه‌ربازگه‌كانى كه‌ركووك و ئه‌نبار و باشوورى موسڵ كاگینز ره‌تى ده‌كاته‌وه، پێوه‌ندى به په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و هێرشانه‌وه هه‌بێت كه به‌مدواییه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه كرانه سه‌ر سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و دووپاتى ده‌كاته‌وه، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان پێشتر به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ عێراق، پلانی بۆ دانراوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كه‌ركووك، كاریگه‌رى له شه‌ڕى داعش چى ده‌بێت به تایبه‌تى ئه‌و ناوچه‌یه له زنجیره چیاكانى حه‌مرین نزیكه كه جموجۆڵى تیرۆریستانى داعشى تێدایه، ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى هه‌بێت.
كاگینز ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ ژماره‌یان پێنج هه‌زار و 200 كه‌سه، ئه‌وان له عێراق ده‌مێننه‌وه و به‌شێكى تریان ره‌وانه‌ى كوێت ده‌كرێن.
له‌م مانگه‌دا ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى خۆى له سێ سه‌ربازگه كشانده‌وه، ئه‌وانیش سه‌ربازگه‌ى قایم له ئه‌نبار و سه‌ربازگه‌ى گه‌یاره له باشوورى مووسڵ و سه‌ربازگه‌ى كه‌ی وه‌ن له كه‌ركووك بوون.