ئیتالیا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخێكی خراپی تێپه‌ڕاند و تا ئێسته 98 هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه بووه، به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن، ئیتالیا دۆخه قورسه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند و ئه‌مڕۆ كه‌مترین ژماره‌ی تووشبووانی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا تۆمار كرد.
چاوەڕوان دەکرێت تا دوو هەفتەی تر دۆخەکە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30 ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو پێنج هه‌زار و 217 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئه‌مه‌یش كه‌مترین رێژه‌ی تووشبوونه له ماوه‌ی حه‌وت رۆژی رابردوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتالیا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیتالیا قۆناغه قورسه‌كه‌ی بڕیوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌ی تووشبووان رۆژ له‌دوای رۆژ روو له دابه‌زین بكات و دۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه.
تا ئێسته له ئیتالیا 97 هه‌زار و 689 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دۆخی 32٪ی تووشبووان جێگیره و رێژه‌ی چاكبوونه‌وه له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 42٪ كه ئه‌وه‌یش ئاستێكی ستاندارده.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتالیا هاتووه، رێژه‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی تووشبووان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات و له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو 756 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له ده‌ست داوه، ئه‌مه‌یش كه‌مترین ئاسته له ماوه‌ی 11 رۆژی رابردوودا.
كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیتالیا گیانیان له ده‌ست داوه، 10 هه‌زار و 779 كه‌سه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتالیا چاوه‌ڕوان ده‌كات، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ته‌واوه‌تی دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات و له ماوه‌ی دوو هه‌فته ئه‌و ژماره‌یه بگه‌یه‌نێته ئاستی سفر.