بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌سه‌ر ده‌نگۆى نه‌بوونى مووچه‌ى مانگى داهاتوو روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ "مووچه‌كه ئاماده كراوه و له‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایى دانراوه".
رۆژنامه‌ى
سه‌باحى عێراقى ئه‌مڕۆ دووشه‌م راگه‌یه‌نراوێكى بانكى ناوه‌ندى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر مووچه‌ى مانگى داهاتوو روونكردنه‌وه‌ى داوه.
بانكى ناوه‌ندى ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه له‌باره‌ى نه‌مانى مووچه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه و ده‌ڵێ، "مووچه‌ى مانگى داهاتوو ئاماده‌یه و له‌سه‌ر هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى دارایى فیدراڵى دانراوه".
به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێ، دابه‌زینى نرخى نه‌وت هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى رژدى بۆ سه‌ر ئابوورى ئه‌م وڵاته دروست كردووه.
بانكى ناوه‌ندى عێراق : مووچه‌ى مانگى داهاتوو ئاماده‌یه
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌رپرسانى عێراق ئاشكرایان كرد، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بڕوات ئه‌وا عێراق ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابین بكات.
چونكه فرۆشى نه‌وت له‌م مانگه‌دا ملیارێك دۆلار بووه، كه‌چى عێراق بۆ دابینكردنى مووچه پێویستى به زیاتر له سێ ملیار دۆلار هه‌یه.
دوێنێ بانكى ناوه‌ندى له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ى دارایى و ئابوورى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى تر‌ى بڵاو كرده‌وه، كه تایبه‌ت بوو به بابه‌تى چاپكردنه‌وه‌ى دراوى نوێ. بانكى ناوه‌ندى راى گه‌یاند ده‌توانێ پاره چاپ بكات ئه‌گه‌ر بۆ مامه‌ڵه‌ى نه‌ختینه‌یى به پێویستى بزانێ چونكه چاپكردنى پاره ماناى ده‌ركردنى پاره‌ى نوێ نییه.