ئەو سەرۆكەی وێڕای كۆرۆنا بایەخ بە جوانیی خۆی دەدات

:: PM:03:21:30/03/2020 ‌
لەكاتێكدا خەڵكێكی زۆر لە دنیادا ئەو پێداویستییانە بەكار دەهێنن تا خۆیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن، خەڵكێكی تریش هەن وێڕای خۆپارێزییەكەیش، بایەخ بە جوانیی ئەو پێداویستییانە دەدەن كە بەكاریان دەهێنن. لەناویاندا سەرۆكی سلۆفاكیا كە خاتوونێكی جوانە.

خاتوونە سەرۆكی سلۆفاكیا سوزانا كابوتوفا كە ئێستە تەمەنی گەیشتووەتە 46 ساڵ
ێت پێگەی "ئەلعەرەبیە" ئەمڕۆ دووشەم وێڕای چەند وێنەیەكی سەرۆكی سلۆفاكیای بڵاو كردووەتەوە، هاوكات نووسیویەتی سەرۆك هەرچەند بایەخ بە خۆپارێزی دەدات لەو ڤایرۆسەی دنیای داگیر كردووەتەوە، بارتەقای ئەوەش بایەخ بە جوانیی خۆی و ئەو شتانە دەدات كە جوانتری دەكەن، بۆیە رەنگی دەمامك لەگەڵ رەنگی جلوبەرگەكەی ئاوێتە كردووە.

پێگەكە نووسیویەتی، خاتوونە سەرۆكی سلۆفاكیا سوزانا كابوتوفا كە ئێستە تەمەنی گەیشتووەتە 46 ساڵ، وێڕای ئەوەی بایەخێكی زۆر بەجوانیی خۆی دەدات، هاوكات رێكپۆشی و ئاوێتەكردنی رەنگی دەمامك لەگەڵ جلوبەرگەكانی، جیالەوەی جوانتری دەكات، لەوەش زیاتر مەبەستیەتی بە هاووڵاتییان بڵێ لەگەڵ خۆپارێزییەكەیش، دەتوانن بایەخ بە جوانیی خۆتان بدەن.

پێگەكە ئەوەشی گوتووە كە ئەو وێنانەی سەرۆكی سلۆفاكیا، لە بۆنەیەكی رەسمیی بووە و مەبەستی بووە بە خەڵك بڵێ دەتوانن بۆ جوانیش بێت، دەمامك بەكار بێنن تا لەو ڤایرۆسە كوشندەیە خۆتان بپارێزن.

بۆ یەكەمین جار سوزانا كابوتوفا لە ناوەندی مانگی ئادار بوو لە كۆشكی كۆماری سكۆفاكیا دەركەوت و جوانیی دەمامكەكەی سەرنجی خەڵكێكی زۆری راكێشابوو.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر زوو كچانی كورد هاوشێوه‌ی‌ جله‌ كوردیه‌كه‌یان ئه‌و رووپۆشه‌یان بۆ ده‌موچاویشیان دروست كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه‌یان بڵاوكردنه‌وه‌ كه‌ مانگی رابردوو كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د