ئاماره‌كانی توندوتیژیی به‌رانبه‌ر ژنان له كه‌ركووك نائاساییه و له هه‌ر ڕۆژێكدا زیاتر له سێ حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسا تۆكمه نییه له عێراق و مافی ژیان به ئاسانی ده‌توانرێت پێشێل بكرێت.
له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا ژنێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
له شاری كه‌ركووك، له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا ژنێك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و دواتر ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقی له كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دره‌نگانى شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێکی تەمەن 34 ساڵ بەناوی (س،ك،ع) دانشتووی گەڕەکی نه‌دائی شاری کەرکووک کە ئاسەواری فیشەک بەسەریوە بووە گەیەنراوهته نەخۆشخانەی ئازادی شاره‌كه.
زیاتر گوتى، "بەگوتەی کەسو کاری لەناو ماڵی خۆیان بەفیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئێسته لەلایەن هێزە ته‌ناهییه‌كانى شاره‌كه به ووردى لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، په‌راوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كراوه‌ته‌وه".
شایه‌نی باسه له كه‌ركووك یاسای پاراستنی مافه‌كانی ژنانی عێراقی له‌سه‌ر یاسای كۆن پێڕه‌و ده‌كرێت و هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ژنان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌م دۆخنه و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت.