ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژیانی سێكسی

:: PM:06:45:30/03/2020 ‌

رەنگە پرسیارێك بێت بە بیری زۆرێكدا بێت ئاخۆ ئێستە لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن مامەڵە لەگەڵ سێكس بكرێت و پێوەندیان چییە و تا چەند بەو رێگەیەوە ئەگەری تووشبوون هەیە؟، شارەزایانی پزیشكی پێیان باش نییە لە كاتی بوونی نیشانە ئەگەر سووكیش بێت یان سێكس لە دەرەوەی لەگەڵ كەسانی نەناسراو بكرێت. 
لەكاتی گومانی تووشبوون دەبێت پرۆسەكە بوەستێت
د ئەلیكس جۆرج، پزیشكی فریاكەوتن دەڵێت، ئەگەر لەناو ماڵەوە بیت لەگەڵ هاوسەر یان كەسێك پێشتر بەیەكەوە بوونە و لە هەمان شوێن ژیاون، ئەو پێوەندییە سێكسیەی دەیكەیت هیچ ناگۆڕێت، بەڵام ئەگەر یەكێكتان نیشانەی تووشبوونی لەسەر دیاركەوت، پێویستە خۆتان داببڕن و ئەو كارە نەكەن، چونكە ئەگەر بۆ یەكێكتان نیشانەكان سووكیش بێت، مەرج نییە بۆ بەرانبەركە وا بێت، بۆیە ئەگەر نیشانەكان هەبوون لەیەكتر دوور بكەونەوە. 

زیاتر گوتی، هەرچی سێكسكردنە لەگەڵ كەسانی نوێ، ئەوە باش نییە و پێویستە لەو كاتە دوور بكەویتەوە بەهۆی ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەكە، ئەگەریش لە كەسێك نزیك بوویتەوە و گومانت هەبوو كە تووشبووە بە كۆرۆنا، پێویستە خۆت داببڕیت لە خەڵك و كەسوكارەكەت و ئەگەر نیشانەكانی زیادیان كرد داوای یارمەتی پزیشكی بكە.

ئەو یزیشكە روونی كردەوە، رەنگە بپرسن ئاخۆ چۆن لە رێگەی سێكسەوە ئەو ڤایرۆسە دەگوازرێتەوە، كاتێك تۆ خەریكی سێكس دەبیت دەكرێ بەرانبەرەكەت ماچ بكەیت و ئەوەیش رێگەیەكە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە رێگەی لیكەوە، دواتر ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ دەستەكانت و ئەندامەكانی سێكس هەیە، یان بۆ لووت و دەم، ئەوانە هەموویان ئەگەری تووشبوون زیاتر دەكەن. 

لای خۆیەوە ئەلیكس فۆكس، رۆژنامەوانی بواری تەندروستی سێكسی دەڵێت، پێویستە بزانین كە بەشێك لەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان نیشانەكانیان بەسەر دیار نییە و تەندروستیان ئاساییە، بۆیە دەكرێت ئەوانە ڤایرۆسەكە بۆ هاوسەرانیان یان كەسانیتر لەو رێگەیەوە بگوازنەوە، بۆیە پێویستە بەرانبەر بە یەكتر و پێوەندییەكانمان بەرپرسیار بین.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل