بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە نزیکی دوو ملیار خەڵکی زەوی خستووەتە ماڵەوە، وێڕای ئەوەی زیانی گەورەی ئابووریی دروست کردووە لە سەروو ئەوەیشەوە هەڕەشە تەندروستییەکەی، هێشتا توێژەران لایەنی ئەرێییان لەبیر بووە کە دەکرێ بەهۆی کۆرۆناوە دەستمان بکەوێ.
"ویبسته‌ر" جۆره نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه، بریتییه له دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خۆش هه‌رده‌م نێوانێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا دروست ده‌كات و تووشی جۆره خوویه‌ك ده‌بێ، وا ده‌زانێت ده‌ستی به‌ر هه‌ركه‌سێك بكه‌وێ، نه‌خۆش ده‌كه‌وێ. پسپۆڕانی پزیشكی ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆرۆنا ڕزگارمان بێت، وه‌ك دۆخێكی كاتی ده‌بێ وه‌ك نه‌خۆشانی ویبسته‌ر مامه‌ڵه بكه‌ین و ئاساییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، هێشتا ده‌رفه‌تی نزیكبوونه‌وه‌مان له خێزان زۆرتر بووه.
ئیلیسا ئیبل مامۆستا له به‌شی پزیشكی ده‌روونی له زانكۆی كالیفۆرینا له سان فرانسیسكۆ ده‌ڵێ، ئه‌م خۆگونجاندنه له ماڵه‌وه جیا له‌وه‌ی له ڤایرۆسه‌كه ده‌مانپارێزێ، فێریشمان ده‌كات چۆن كاته‌كانمان باشتر به‌ڕێوه ببه‌ین، چونكه كاتێكی زۆرمان هه‌یه كه پێشتر هه‌ستمان پێی نه‌كردبوو. هه‌روه‌ها هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆماندا جارێكی تر بیر له ڕه‌وشی ژیانمان بكه‌ینه‌وه و پلانی بۆ دانێن، ڕه‌نگه به‌هۆی ڕاكه‌ڕاكی ژیانه‌وه، هه‌رگیز پێشتر ده‌رفه‌تێكی ئاواز زێڕینمان بۆ دانانی پلان نه‌بووبێ، یه‌كسه‌ر شوێن پێویستییه‌كانمان كه‌وتووین.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ده‌ڵێ، زۆر كه‌س له نه‌زانینی قۆستنه‌وه‌ی كاته‌كانی، خۆی به تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ سه‌رقاڵ ده‌كات و به‌رده‌وام ئاگای له هه‌موو ورده‌كارییه‌كی زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبوونه به ڤایرۆسه‌كه، ئه‌مه‌یش هه‌رگیز له به‌رژه‌وه‌ندیمان نییه و ترس له ناخمان دروست ده‌بێ، له‌م دۆخه‌شدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌مان له ماڵه‌وه سوودی هه‌بێ، زیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئیلیسا ده‌ڵێ، پێویسته هه‌میشه به ئه‌رێیی بیر بكه‌ینه‌وه، چونكه ده‌بێ بزانین، هه‌ست و سۆزه‌كانیشمان وه‌ك ڤایرۆس كار ده‌كه‌ن و به ته‌واوی گیانمان داگیر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ناچارمان ده‌كات هه‌میشه به پۆزه‌تیڤه‌وه بڕوانینه ژیان و نه‌یه‌ڵین هه‌سته‌كانمان به لاڕێدا بچێ.
لای خۆیه‌وه، ڕیچارد دیفیدسۆن مامۆستای ده‌روونناس و پزیشك له زانكۆی ویسكۆنسن مادیسۆن ده‌ڵێ، ده‌بێ ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه به هه‌لێكی زێڕین تێ بگه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاكه له‌گه‌ڵ خۆمان بكه‌ین و جارێكی تر خه‌ریكی خۆپێگه‌یاندن بین. هه‌ر خۆی بێ كۆرۆناش، هه‌موو كه‌س پێویستی به‌وه‌یه جارجار له ژاوژاو دوور بكه‌وێته‌وه.
غەڵبەغەڵب و ژاوەژاو هۆكارێكی فیزیكییە بۆ شەكەتی و سترێس و كاریگەریی نەرێیی خراپ لەسەر مێشك بە تایبەت و جەستە بە گشتی دروست دەكەن كە بریتین لە:
- كاریگەری نەرێی بۆ سەر لایەنی زاوزێ.
- سترێس و شەكەتییەكی درێژخایەن دروست دەكەن.
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەی مێشك.
- گرژبوون و ئازارەكانی ماسولكە.
- بێهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆشییەكان.
- خراپبوونی كوالیتی نووستن.
توێژەران، بۆ خۆ ڕزگاركردن لەو ژاوەژاوەی مێشك، پێشنیازی ئەوە دەكەن كە خەڵكی كاتێك دەبێتە شەو، زۆرترین كات بەبێ بەكارهێنانی تیڤی و هەر ئامێرێكی دەنگی، لە ماڵەوە پشوو بدەن. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە لانی كەم هەفتەی جارێك بچنە پارك و باخچە گەورەكان تا تەنیا گوێیان لە دەنگی شەپۆلی با بێت كاتێك دەیدات لە گەڵا و گوڵی باخەكە و لە ئاسمانیشدا پەلەوەرەكان دەجریوێنن. پێشنیازی ئەوەش دەكەن كە نابێ رێژەی خەو لە هەشت سەعات كەم بكرێتەوە. گوێگرتن لە موزیكی هێمینش سەلمێنراوە كە سترێسی مێشك كەم دەكاتەوە.
لای خۆشییه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) کۆمەڵێ ئامۆژگاری و ڕێنمایی دەداتە ئەو کارمەندانەی لە ماڵەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە تەندروستی و ئیشەکەشیان بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە ژینگەی ماڵەوەشدا خۆیان لەگەڵ کارەکانیان ڕا بهێنن و لەڕووی تەندروستیشەوە سەرکەوتوو بن. بۆ ئه‌مه‌یش چوار هەنگاوی داناوە:
هەستان و سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا (پەیژە)
سەرکەوتن بەسەر قادرمە یان ئەگەر لە ماڵەوە پایسکیلی وەستاوت هەبێ، دەبێتە هۆکار بۆ خێراتر جووڵانی سووڕی خوێن، ئەمەیش وا دەکات دڵ باش کار بکات و لە جەڵتەی لەناکاو دوورت بخاتەوە، ئەمە جیا لەوەی کالۆرییەکی زۆریش دەسووتێنێ، چونکە ئێستە بەهۆی ئەوەی هاتوچۆی دەرەوە نەماوە، بەردەوام کالۆرییەکی زۆر دەخۆین و زۆربەیشی خەرج نابێ کە دەبێتە هۆی قەڵەوی.
مەشقەکانی پشوودان بە ماسولکە
پزیشکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، داوا لە کارمەندان دەکەن کە لە ماڵەوە کار دەکەن، لەماوەی ئەو هەشت سەعاتەی لەسەر کارن، زوو زوو هەڵبستن و جوولەیەک بکەن و دابنیشنەوە، هەروەها لە ناوەندەکەیدا نیو سەعات مەشقی جومگەکان بکەن، وەک بەرزکردنەوەی دەست بۆ سەرەوە و هێنانەوەی بۆ خوارەوە بە شێوەی بازنەیی.
سەما
لەنێوان ئەو جارانەی کە دەبێ لەسەر کۆمپیوتەرەکەت هەڵبستیت و پشوو بدەی، جارێکیان هەستە، میوزیکێک دابگیرسێنە و بۆ ماوەی چەند خوولەکێک سەما بکە. با میوزیکەکە کەمێکیش خێرا بێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئاوازەکەدا زۆرترین جووڵەی خێرا بکەیت. ئەمە هەم جەستەت دەخاتەوە جووڵە و هەم مەزاجیشت خۆش دەکات. بەهاریشە، لەوە باشتر نییە، گۆرانییەکی هەڵپەڕکێی بکەیتە سەر و لەگەڵ خانەوادەکەت دەست بگرن.
سەیری شتێکی خۆش بکە
جاری وایە تاقەتت نییە هەستیت، بێزاریش بوویت، هەر لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت، شتێکی خۆش، وەک ڤیدیۆی کۆمیدی بخەرە سەر کە مەزاجت پێی بکرێتەوە، خۆ ئەگەر چاوت لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکە هەڵبڕیت و لەڕێی شاشەی تەلەڤزیۆنەوە بێت باشترە.