رێگەیەكی تری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

:: PM:11:02:30/03/2020 ‌

تا ئێستە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بڵاوبوونەوەیەكی خێرایە لە سەرانسەری دنیا و ژمارەی قوربانیانی زیاد دەبێت، كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی ژاپۆنی ئاماژە بۆ راپۆرتێك دەكات باس لە رێگەیەكی تازە دۆزراوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەكات.
زانیاری نوێ لەسەر كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت
وەك لە راپۆرتێكی ئەو كەناڵە تەلەڤزیۆنییە ژاپۆنییە باسی كراوە، دوو رێگەی ناسراو هەن بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكەمیان لە رێگەی بەركەوتنی روویەكی ڤایرۆساوی و گواستنەوەی بۆ ناو لەش، دووەم پێوەست بە هەڵمژینی ئەو پڕووشكەی لە پژمین و كۆكینی نەخۆشەكە دەردەچێت و دەپڕژێت. 

شارەزایانی ژاپۆنی دەڵێن، رێگەیەكی تر هەیە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە و تووشبوون بەو پەتایە لە رێگەی ئەو دڵۆپە وردانەی لە دەمی تووشبووەوە دەردەچێت لەكاتی قسەكردنیدا، كازیوهۆ ناتیدا، سەرۆكی دامەزراوەی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە پەتاییەكان دەڵێت، ئەو رێگەیە لەكاتی قسەكردن لەگەڵ كەسی تووشبوو دەبێت، تەنانەت ئەگەر ماوەیەكیش لە نێوانتاندا هەبێت.

زیاتر گوتی، پێمان وایە بڵاوبوونەوەكە لە رێگەی دڵۆپی وایە كە قەبارەكەی میكرۆمەترێك تێپەڕ ناكات و دەتوانین ئەو رێگەیە ناوبنێین بڵاوبوونەوەی وردە دڵۆپ، توێژینەوەكە باسی رێگەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكەی بەو شێوەیە كرد و گوتی، توانراوە بە كامێرای زۆر هەستیار و وردبین چاودێری ئەو جۆرە دڵۆپە وردانە بكەین كە قەبارەیان میكرۆمەترێك دەبێت، واتەی بەشێك لە دە هەزار ملیمەتر.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل