پیاوێكی ته‌مه‌ن 101 ساڵی ئیتاڵی كه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی له دایكبووه، كه بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی ملیۆنان كه‌س، به‌ڵام ئه‌و له‌و په‌تایه ڕزگاری بوو و دواجاریش تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو و توانی له‌و ته‌مه‌نه زۆره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌یش زاڵ بێت.
ئه‌و پیاوه كه ته‌نیا له میدیاكانی
ئیتاڵیا ناوی پی لێ نراوه و له شارۆكه‌ی ریمینی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتاڵیا له ساڵی 1919 له‌دایكبووه، له‌و كاته‌یش په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی دنیای ته‌نیوه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی 50 ملیۆن كه‌س گیان له ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌سه‌ر په‌تاكه زاڵ بوو و به ته‌ندروستانه ماوه‌ته‌وه.
هۆكاری زاڵبوونی به‌سه‌ر كۆرۆنا به‌هۆی ئومێدبوون به ژیان و ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه بووه
گلۆریا لیزی قایمقامی شارۆكه‌كه ده‌ڵێ، له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌ن تووشی ڤایرۆسی كۆڤیدی19یش بوو، به‌ڵام دوای دوو هه‌فته مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و پێدانی ئۆكسجین له ڕێی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه، ئه‌و هێنده به‌هێز بوو، جارێكی تر ڤایرۆسه‌كه‌ی تێك‌شكاند و له ژیان مایه‌وه و له ڕۆژانی ڕابردوویش ڕه‌وانه‌ی ناو كه‌سوكاری كرایه‌وه.
زیاتر گوتی، چاره‌سه‌ربوونی پیاوێكی 101 ساڵ له كۆرۆنا هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره و ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ، كه مرۆڤ كاتێك هیوای به ژیان مابێ و ئومێد له ده‌ست نه‌دا و به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه شه‌ڕی كۆرۆنا بكات، له هه‌ر ته‌مه‌نێك بێ، ده‌توانێ به‌سه‌ریدا زاڵ بێ و ته‌ندروستانه نه‌خۆشخانه جێ بهێڵێت.