ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كه گرووپه میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌ستیان به ئاماده‌كاری چڕ كردووه، له ناوچه جیا جیاكانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان و گورزیان لێ بوه‌شێنن.
ڕۆژنامه‌ی
جۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی نووسیویه‌تی، له كاتێكدا به‌شێك له میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئاهه‌نگ و خۆشی ساز ده‌كه‌ن، بۆ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، هاوكات له ژێره‌وه‌یش ئه‌وان خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئاماژه‌ی داوه، واشنتن به وردی ئه‌و زانیارییانه‌ی لایه، بۆیه خه‌ریكی پلاندانان و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویستن بۆ وه‌شاندنی گورزێكی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه له میلیشیاكان، تا جارێكی تر بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بێ، هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
میلیشیاكانی خراونه‌ته ڕیزی سوپاوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، میلیشیاكان خه‌ریكی كارێكی ترسناكن و ده‌یانه‌وێ به جلی سوپای عێراقه‌وه هێرش بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ش ئه‌و یه‌كانه به‌كارده‌هێنن، كه له ساڵی 2017 و 2018 خراونه‌ته ڕیزی سوپای عێراقه‌وه، به‌ڵام له ژێره‌وه هه‌ر پێوه‌ندییان به ملیشیاكان ماوه و ئاماده‌ن فه‌رمانه‌كانی ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد كه له دوو ساڵی ڕابردوو خراونه‌ته ڕیزی سوپاوه به ته‌واوی مه‌شقیان پێكراوه و چه‌كی پێشكه‌وتوو و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گولـله‌نه‌بڕ و مووشه‌كی كورت مه‌ودا و مام ناوه‌ندیش له ژێر ده‌سته، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یش بكه‌ن، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه به ته‌واوی ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆی سوپا و ده‌یانه‌وێ خۆیان لێی بچنه ده‌ره‌وه.