پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو جارێكی تر به مووشه‌ك هێرشكرایه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و له وه‌ڵامدا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی فره‌وان ده‌كات بۆ سه‌ر میلیشیاكان، هاوكات جموجۆڵی فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو و بێ مۆڵه‌ت له ئاسمانی عێراق زیادی كردووه، ئه‌مه‌یش ترسی خستووه‌ته دڵی میلیشیاكان و عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان.
ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میلیشیاكان له ترسی جموجۆڵی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڕه‌شه‌ی ئۆپراسیۆنێكی فره‌وان به ته‌واوی كز و بێده‌نگ بوون و به نهێنی كار ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ جارێكی تر بكرێنه ئامانج، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌كانی خستووه‌ته ئاستێكی زۆر تونده‌وه و به به‌رده‌وامیش فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌ناسراو و بێ مۆڵه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له ئاسمانی ناوچه‌كانی عێراق ده‌سووڕێته‌وه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان مه‌ترسی هه‌یه هی ئه‌مه‌ریكا بن و ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر میلیشیاكان ده‌ست پێ بكه‌ن
پێشتر ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌ریه‌ك له مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه و رۆبێرت برایانی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به داڕشتنی پلانێكی تۆكمه و ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن، بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی چڕ و فره‌وان بۆ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق.
له‌وباره‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق به كارێكی نایاسایی دانا و دووپاتی كرده‌وه كه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق، هاوكات نیگه‌رانی خۆیشی له‌سه‌ر سووڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌ناسراو و بێ مۆڵه‌ت به ئاسمانی عێراق دووپات كرده‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له ڕاپۆرتێكی نووسیبووی كه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه قورسییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر شانی ئێرانه‌وه، ئه‌سته‌مه تاران بتوانێ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه، بۆیه پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و گورزێكی گه‌وره له میلیشیاكان بسره‌وێنن.