فیلم كارتۆنی سیمپسۆنس یه‌كێكی تره له‌و كاڵایانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕووداوێك زانیاری به ناوی فیلم كارتۆنه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه و گوایه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان پێشبینی كردووه، هاوكات وێنه و زانیارییش له‌باره‌ی پێشبینی فیلم كارتۆنه‌كه بۆ چاره‌سه‌ربوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ناو فیلم كارتۆنه‌كه كه له پشته‌وه‌ی له‌سه‌ر تابلۆیه‌ك نووسراوه كۆرۆنا ڤایرۆس له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵه‌وه به چڕی له تویته‌ر و تۆڕه‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیوه و به‌شێك له ماڵپه‌ڕه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته ئه‌و هه‌ڵه‌یه و وێنه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، به‌وه‌ی كه سیمپسۆنس له ساڵی 1993 باسی له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس كردووه و له كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له نێو فیلم كارتۆنه‌كه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا چه‌ند وێنه‌یه‌كی تر بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره ڤایرۆسێك ده‌كات.
ئه‌و دیمه‌نانه له به‌شی چواره‌م و ئه‌ڵقه‌ی 21ی فیلم كارتۆنه‌كه وه‌رگیراون كه له ساڵی 1993 له ئه‌مه‌ریكا په‌خشكراوه، له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه دانیشتووانی شاری سپرینگفێلد ده‌رده‌كه‌ون، كه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی خۆپارێزی ده‌كه‌ن، له په‌تایه‌ك به‌ناوی "ئه‌نفله‌وه‌نزای ئۆساكا" كه له كارگه‌یه‌كی دابه‌شكردن و دلیڤه‌رییه‌وه به شاره‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه. به‌ڵام بابه‌ته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر كراون و به‌شێك له وێنه‌كان هی ئه‌ڵقه‌ی شه‌شی وه‌رزی بیست و دووه‌می زنجیره كارتۆنه‌كه‌ن، بۆیه زانیارییه‌كان به وردی و وێنه‌كانیش به دیقه‌تی زۆره‌وه كاریان له‌سه‌ر كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و ده‌نگۆ و فه‌یك نیوز بڵاو بكه‌نه‌وه و سه‌ر له خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی بشێوێنن.
له ڕاستیدا ئه‌و وێنه‌ی له‌سه‌ر تابڵۆكه نووسراوه كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌ستكاری كراوه و به ڕوونی ئه‌وه‌یش دیاره، كه له‌سه‌ر نووسینێكی تر كۆرۆنا ڤایرۆسیان نووسیوه، له بنه‌ڕه‌تدا نووسینی سه‌ر تابڵۆكه بریتییه له Apocalypse Meow واته كۆتایی گۆڕانكارییه‌كانی جه‌سته.
فیلم كارتۆنه‌كه و زانیارییه‌كانی باسی په‌تاكانی ڕابردوو ده‌كه‌ن نه‌ك داهاتوو
جیا له‌وه‌یش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشبینی كردنی ئه‌و فیلم كارتۆنه له ساڵی 1993 بۆ په‌تایه‌كی ڤایرۆسی دووره له ڕاستییه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته خانه‌ی پێشبینی كردنه‌وه، چونكه پێش ئه‌وه جیهان چه‌ندان جۆره په‌تای تری ڤایرۆسی به‌خۆیه‌وه بینیووه، وه‌كو ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی و هۆنگ كۆنگ و ئاسیایی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه ئاساییه به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی په‌تاكانی پێشوو هه‌یه، جۆره فیلم یان فیلم كارتۆنێك به‌رهه‌م بهێنرێت.
به هه‌موو پێوه‌ره‌كانیش وه‌ك ئه‌وه‌ی شاره‌زایان دووباره له فیلم كارتۆنه‌كه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه، له‌و ئه‌ڵقانه‌ی فیلم كارتۆنه‌كه باس له‌و په‌تایانه ده‌كات كه له ڕابردوو مرۆڤایه‌تییان تووشی زیانی گه‌وره كردووه و خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كوشتووه، نه‌ك ئه‌وه‌ی باس له داهاتوو بكات و پێشبینی دروستبوونی په‌تایه‌كی تر بكات.
بۆیه بابه‌ته‌كه جیا له پروپاگنده و هه‌واڵی درۆ بۆ سه‌رلێشواندنی خه‌ڵك هیچی تر نییه و بگره له‌لایه‌ن ئه‌و مه‌كینه زه‌به‌لاحانه‌ی به به‌رده‌وامی فه‌یك نیوز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به وردی كاری له‌سه‌ر كراوه و خراوه‌ته نێو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆریش بێ ئه‌وه‌ی خۆی فیلم كارتۆنه‌كه ببینێت و لێی تێ بگات و له وێنه‌كان ورد ببێته‌وه و دڵنیا بێته‌وه كه دروستكراو و ده‌ستكاریكراو نین، باوه‌ڕیان پێی هێناوه و به چڕی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی ناو فیلم كارتۆنه‌كه كه له‌سه‌ری نووسراوه كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌سكاری كراوه و ڕاست نییه
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه نه‌دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌واڵه ناڕاستانه‌یه و زۆرینه‌یان سه‌ره‌تا له زمانی ئینگلیزی و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌كاونتی نه‌ناسراوه‌وه و له‌وێوه خه‌ڵكی باوه‌ڕییان پێ ده‌هێنن و دووباره ریتویت و شه‌یری ده‌كه‌نه‌وه و لای خۆیان پۆستی ده‌كه‌ن، به‌مشێوه‌یه زۆر به‌ربڵاو ده‌بێ و وه‌رده‌گێڕدرێته سه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌كانی تری دنیا و كۆده‌نگی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێ و مرۆڤایه‌تیی به یه‌ك وێنه و چه‌ند زانیارییه‌ك به ته‌واوی له‌خشته ده‌برێن و زۆر كه‌میشن ئه‌وانه‌ی به دوای زانیارییه ڕاسته‌كان ده‌گه‌ڕێن و دوای بیستنی بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه و سه‌یری فیلم كارتۆنه‌كه ده‌كه‌ن، تا ڕاستییه‌كه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێ، به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و بۆ دۆست و هاوڕێكانیان ره‌وانه‌ی ده‌كه‌ن و دۆخه‌كه به ته‌واوی خراپتر ده‌كه‌ن و ئامانجی مه‌كینه زه‌به‌لاحه‌كانی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی فه‌یك نیوز ده‌هێننه دی.
شاره‌زایان داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به ئاسانی نه‌بنه قوربانی ئه‌و ڕه‌وته نوێیه‌ی
میدیا كه خه‌ریكه خۆڵ ده‌كاته چاوی خه‌ڵك و هه‌موو شتێك به گومانه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت و به زانیاری دروستكراو ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێك به ئاسایی وه‌ربگرن و دووربن له خۆپارێزێ، وه‌ك ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه گرنگتر له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێسته بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌یك نیوز، چونكه ئه‌مه خه‌ریكه به ته‌واوی مرۆڤایه‌تی وێران ده‌كات و خه‌ڵك ناچار ده‌كات له بیركردنه‌وه بوه‌ستن و وه‌ك كه‌سێكی بێ هۆش به دوای درۆ دروستكراوه‌كان بكه‌ون.