به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی مۆزه‌خانه‌یه‌ك له هۆڵه‌ندا رای گه‌یاند، تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی جیهانی "ڤان گۆخ" هاتووه‌ته دزین.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێرفه‌ت ڤان ئاوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی مۆزه‌خانه‌ی "سینجه‌ر لارین" له هۆڵه‌ندا رای گه‌یاندووه، وێڕای ئه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌یه‌كه داخراوه، كه‌چی تابلۆیه‌كی ڤان گۆخ هاتووه‌ته دزین.
ئه‌و تابلۆیه‌ی ڤان گۆخ به‌ناوی "باخچه‌ی به‌هار"ه
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌و تابلۆیه‌ی ڤان گۆخ به‌ناوی "باخچه‌ی به‌هار"ه و ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1884 دروستی كردووه، ئێمه‌یش به ئه‌مانه‌ت له مۆزه‌خانه‌ی جرونینجه‌رمان هێنابوو.
دواتریش ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، "به دزینی ئه‌و تابلۆیه ۆزۆر تووڕه‌ین و هاوكات زۆریش خه‌مبارین كه بۆ ئێمه شۆك بوو".
ڤان گۆخ كه شێوه‌كارێكی ناوداری جیهانییه، له ساڵی 1853 له هۆڵه‌ندا له دایك بووه و له ساڵی 1890دا كۆچی دوایی كردووه. نرخ و به‌های تابلۆكانی ئه‌و شێوه‌كاره له دنیادا زۆرترین بره‌وی هه‌یه و هه‌ر تابلۆیه‌كی ئه‌و، به ملیۆنان دۆلار دێته فرۆشتن. پێشتریش چه‌ند جارێك هه‌وڵی دزینی تابلۆكانی له مۆزه‌خانه‌كانی دنیا درابوو.