باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ى گشتى هه‌ولێر گه‌شتێكى ئاسمانى رێكده‌خه‌ن، ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ى ده‌یانه‌وێ له عێراق بڕۆن ده‌توانن به‌و گه‌شته بڕۆن كه به خۆڕایى نابێت و خۆیان پاره‌كه ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ زیادبوونى ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق، باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق هۆشدارییه‌كى ته‌ندروستى بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاشكراى ده‌كات له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر گه‌شتى ئاسمانى رێكده‌خه‌ن.
له‌گه‌ڵ زیادبوونى تووشبووانى كۆرۆنا له عێراق ئه‌مه‌ریكا ئاستى هۆشدارییه‌كه‌ى به‌رزتر ده‌كاته‌وه
میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31 ى ئادار ناوه‌ڕۆكى ئه‌و هۆشدارییه ته‌ندروستییه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجامدانى گه‌شتى ئاسمانى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه كارێكى ئه‌سته‌مه، به‌ڵام باڵوێزخانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وه ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه كه كار بۆ رێكخستنى گه‌شتى ئاسمانى ده‌كات.
بۆیه ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ى ده‌یانه‌وێ له ترسى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق بڕۆن ده‌توانن له رێى ئه‌م گه‌شتانه‌وه بڕۆن كه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت، به‌ڵام به خۆڕایى نابێت و نرخى هه‌ر بلێتێكى دوو هه‌زار و 500 دۆلار ده‌بێت.
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا روونیشى ده‌كاته‌وه گه‌شته‌كه سنوورداره و ته‌نیا بۆ ئه‌مه‌ریكایه، بۆیه ئه‌وانه‌ى گه‌شت ده‌كه‌ن، له‌وێ خۆیانیان به‌رپرسن له چۆنیه‌تى گواستنه‌وه‌ى ناوخۆ. هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌یش به‌رپرسن نییه له سیاسه‌تى گه‌شتكردن و رێكارییه‌كان.
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونى ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه ئێسته 630 حاڵه‌ت تۆمار كراوه، له‌م مانگه‌یشدا ئه‌مه‌ریكا له چوار سه‌ربازگه‌ى عێراق كشاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان پێوه‌ندى به ڤایرۆسى كۆرۆناوه هه‌بێت.