ئاماره‌كانی توندوتیژیی به‌رانبه‌ر ژنان له كه‌ركووك نائاساییه و له هه‌ر ڕۆژێكدا زیاتر له سێ حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسا تۆكمه نییه له عێراق و مافی ژیان به ئاسانی ده‌توانرێت پێشێل بكرێت.
ئه‌مڕۆ دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت پیاوه‌كه‌ى كوشتوویه‌تى
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ له شاری كه‌ركووك له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا تەرمی ژنێکی تەمەن 34 ساڵ بەناوی (س،ك،ع) دانشتووی گەڕەکی نه‌دائی شاری کەرکووک کە ئاسەواری فیشەک بەسەریوە بووە گەیەنراوه‌ته نەخۆشخانەی ئازادیی شاره‌كه، له‌لایه‌ن کەسو کاری به ده‌زگا ته‌نهاییه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا كه لەناو ماڵی خۆی بەفیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئه‌مڕۆ دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت پیاوه‌كه‌ى كوشتوویه‌تى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقی له كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕووداوه ته‌مومژاوییه‌كه‌ى دوێنێ شه‌و دەرکەوت ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە، به‌هۆى لیكۆڵینه‌وه‌ى ووردمان توانرا بكوژه‌كه بگرین".
زیاتر گوتى، "دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌ى ئازادیى شارى كه‌ركووك بەگوتەی کەسو کاری لەناو ماڵی خۆیان بەفیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، دواتر لەلایەن هێزە ته‌ناهییه‌كانى شاره‌كه به ووردى لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێ‌کرد، په‌راوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كرایه‌وه، دوای لێکۆڵینەوەی دەرکەوت ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کەپێشەی پۆلیسی چاودێری کۆمەڵایەتییە بەناوی (ی،م،گ) کوژراوە، ئێسته بکوژەکە له‌لاه‌ین هێزه‌كانمانه‌وه گیراوه".
شایه‌نی باسه له كه‌ركووك یاسای پاراستنی مافه‌كانی ژنانی عێراقی له‌سه‌ر یاسای كۆن پێڕه‌و ده‌كرێت و هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ژنان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌م دۆخنه و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت.