ئاژانسی ئه‌وروپی بۆ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كان كه یه‌كێكه له ئاژانسه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌وروپا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه وڵاتانی ئه‌وروپا به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری چڕه‌وه كار ده‌كه‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی له‌ناوبه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام خه‌ڵكی نابێ به هه‌واڵه نادڵنیاكان باوه‌ڕ بكه‌ن و ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه ساڵێكی پێویسته.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆڤید 19 به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به جیهان، ماوه‌ی ساڵێكی ده‌وێت، ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه، ته‌نیا هه‌وڵی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ن، ئه‌وان كێبه‌ركێیانه له‌گه‌ڵ كات، بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه به‌رهه‌م بهێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته هه‌یه، هیچ زانیارییه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه نییه و هه‌مووی پێوه‌ستن به گریمانه و پێشبینی، بۆیه خه‌ڵكی پێویسته خۆیان بپارێزن، ئه‌مه باشترین ڤاكسینه بۆ ئێسته.
باشترین ڤاكسین و چاره‌سه‌ر خۆپارێزییه و پێوه‌ی پابه‌ند بن
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ناوه‌نده زانستی و توێژینه‌وه‌كانی سنووری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری ته‌واودان، بۆ ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی بگه‌ن به ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به خێراییه‌كی زۆر ڤاكسینه‌كه بدۆزنه‌وه و زۆرترین ڕێژه‌ی لێ دروست بكه‌ن و به ئه‌وروپا و جیهانی بڵاو بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه زانایانی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ڤاكسینه‌كانی پێشووی دژ به نه‌وه‌كانی ڤایرۆسی سارسن و تا ئێسته‌یش به‌شێوه‌یه‌كی دڵنیا و یه‌كلاكه‌ره‌وه هیچ ڤاكسینێك تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌نجامی 100%ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن و پێویسته تا دۆزینه‌وه‌یشی خه‌ڵكی ئه‌وروپا و جیهان خۆپارێزی بكه‌ن و هه‌وڵی ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه بده‌ن.