ژووری چالاكییه تایبه‌ته‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دووپاتی كرده‌وه كه حه‌وت كه‌سی تر له رووسیا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه و به‌گشتی گیان له‌ده‌ستدان له‌و وڵاته گه‌یشته 24 كه‌س. ئه‌وه به‌پێی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "رووسیای ئه‌مڕۆ".
پێگه‌ی "
ئه‌لئه‌هرام" ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێنج كه‌س له‌وانه‌ی له رووسیا ئه‌مڕۆ گیانیان له ده‌ست داوه، له شاری مۆسكۆ بوون، یه‌كێكی تریش له‌و ده‌وروبه‌ری بووه. هاوكات كه‌سێكی تریش له كه‌رتی بسكۆف له باكوری رۆژئاوای وڵاته‌كه بووه.
بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون له 35 هه‌رێمی ئه‌و وڵاته، 267 كه‌س له مۆسكۆی پایه‌ته‌خت بوون، بۆیه به‌گشتی له رووسیا ئه‌وانه‌ی تووش بوون، گه‌یشته دوو هه‌زار 777 كه‌س كه هه‌زار و 880 كه‌سیان له مۆسكۆن.
دواتریش پێگه‌كه روونی كرده‌وه، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ 69 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، به‌گشتی تا ئێسته 190 كه‌س له‌و وڵاته چاك بوونه‌ته‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2019 له شاری ووهانی چین، تا ئه‌مڕۆ ئه‌و ڤایرۆسه له 213 وڵاتی دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه، 823 هه‌زار و 479 كه‌س به پشتڕاستكراوی دووچاری ئه‌و ڤایرۆسه بوونه، له‌م ژماره‌یه 162 هه‌زار و 937 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 49 هه‌زار و 636 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.