تۆ كه پێشتر به‌هۆی جۆری كاره‌كه‌ته‌وه كاتێكی زۆرت له ده‌ره‌وه به‌سه‌ر بردووه، ئێسته كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ناچار ده‌بی له ماڵه‌وه بمێنیته‌وه و خۆت له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزیت. بۆیه تا زیاتر سوود له كاته‌كانت له ماڵه‌وه وه‌ربگریت، باشتره ئه‌و شتانه بكه كه پێشتر نه‌تكردووه یان ده‌رفه‌تت له به‌رده‌ست نه‌بوو بیانكه‌ی.
پێگه‌ی "
ئه‌لئه‌هرام"ی میسری وه‌ك هه‌واڵێك بۆ ئه‌وانه‌ی ئێسته به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له ماڵه‌وه كاته‌كانیان ده‌گوزه‌رێنن، به چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك به‌سه‌ریان ده‌كاته‌وه، "وشه"یش به ده‌ستكارییه‌وه بۆ خوێنه‌ری كورد بڵاوی ده‌كاته‌وه.
تۆ كه له ماڵه‌وه‌یت و كاتی زۆرت هه‌یه، ده‌توانی هۆیه‌كانی پێوه‌ندیكردن له‌ڕێ مۆبایل یان ئینته‌رنێت، ئه‌و كه‌سانه به‌سه‌ر بكه‌یته‌وه كه پێشتر ده‌رفه‌تی پێوه‌ندیت پێیانه‌وه نه‌بووه یان له بیرت كردوون، ئێسته ده‌توانی ئه‌وه بكه‌یت.
ژماره‌یه‌ك كتێب بخه‌ره به‌رچاوت كه به‌لای خۆته‌وه گرنگ و پڕ زانیارین و پێشتر ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌یانت نه‌بووه، ئێسته ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بیانخوێنیته‌وه.
ئێسته كه یانه‌كانی وه‌رزشكردن به‌هۆی خۆپارێزی له كۆرۆنا داخراون و تۆیش له‌ماڵه‌وه خۆپارێزی ده‌كه‌یت، زۆر وه‌رزش هه‌یه هه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا ده‌توانی بیانكه‌ی تا له وه‌رزشكردن دانه‌بڕێیت، بۆ نموونه ئه‌و وه‌رزشانه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری به‌كار دێن، یان له‌بری راكردن، ده‌توانی به‌سه‌ر پلپیكانه‌كاندا سه‌ركه‌وی و دابه‌زیت. یان ئه‌و وه‌رزشه‌ی پێی ده‌گوترێ "یاریی سویدی".
ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كه‌تاندا باخچه هه‌یه، ده‌توانی رۆژانه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌به‌ر هه‌تاو و له‌ناو باخچه‌كه‌دا بوه‌ستیت یان دابنیشیت. له‌گه‌ڵیدا وه‌رزشه سووكه‌كان بكه‌یت.
له‌وانه‌یش گرنگتر، ئێسته ده‌رفه‌تێكی باشت له به‌رده‌سته و خۆت فێری لێنانی ئه‌و جۆره خواردنانه بكه كه نایانزانیت، ئه‌ویش له رێی هاوسه‌ر یان خوشك و دایك. له‌لایه‌كه‌وه چێژ له دروستكرنی خواردنه‌كه ده‌بینیت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ داهاتووی خۆت سوودی لێ ده‌بینیت.