ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رێكی كورد، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردووه به ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بیی لێ دروست بكات و وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆمان له‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه بڵاوی بكاته‌وه، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاپی بكات.
شاخه‌وان برایم عەبدوڵا ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر، خاوه‌نی ڕۆمانی "پژمین" كه هه‌وێنی ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كانی ڕۆمانه‌كه‌ی، باسی ڕۆژانی سه‌رده‌می كۆرۆنایه، به "وشه"ی گوت، ڕه‌نگه پژمین یه‌كه‌مین ڕۆمانی كوردی بێت له‌باره‌ی كۆرۆناوه نووسرابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پشتم به ئاماره‌كان و ورده‌كارییه ڕۆتینییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌به‌ستووه، به‌ڵكو لایه‌نی ڕۆحیی مرۆڤه‌كانی له قۆناغێكی دیاریكراودا بوونه‌ته كرۆكی باسه‌كانی ڕۆمانه‌كه.
ڕۆمانەکە ناوی "پژمین"ــە
نووسینی ڕۆمان له‌سه‌ر درم و په‌تاكانی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا كه بوونه‌ته هۆی كوشتنی خه‌ڵكێكی زۆر، شتێكی تازه نییه. ڕه‌نگه به‌ناوبانگترینیان بریتی بن له دوو ڕۆمانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كه بریتین له "تاعوون"ـی ئه‌لبێر كامۆ و "خۆشه‌ویستی له سه‌رده‌می كۆرۆنادا"ـی گابریێل گارسیا ماركیز.
نووسه‌ری ڕۆمانی پژمین له‌باره‌ی ورده‌كاریی ڕۆمانه‌كه‌ی گوتی، كارێكی باش نییه نووسه‌ر ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی خۆی ڕاڤه بكات، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌وه بڵێم، پژمین له‌بری كۆرۆنا به‌كار هێنراوه. ترس، خۆشه‌ویستی، ململانێی خێڵ، دیالۆگی فیكری-ئاینی، دووركه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤ له مرۆڤ، نۆستالیجیا و حه‌زی گه‌ڕانه‌وه بۆ زادگه، نامۆبوونی ئه‌وانه‌ی پژمینه‌كه ده‌گرن و دوایی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵ، ئه‌مانه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تریش كه هه‌موویان چیڕۆكه گه‌وره‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌ویش پژمینه.
شاخه‌وان برایم عەبدوڵا، وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك نووسه‌رێكی شرۆڤه‌كاری سیاسی ناسراوه و ده‌یان وتار و چه‌ند كتێبێكی له‌و بواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك نووسه‌ری چیرۆك و ڕۆمانیش ئه‌سپی خۆی تاو داوه و تا ئێسته یه‌ك كۆمه‌ڵه چیرۆك و ڕۆمانێكی بڵاو بوونه‌ته‌وه. ڕۆمانه‌كه‌ی به‌ناوی "ئیناس و پیاوه‌كانی خه‌لیفه" ساڵی پار كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.