سەرەڕای ئەو راپۆرتانەی باسی نزیكبوونەوەی بەرهەمهێنانی پێكوتەی بنبڕ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن، بەڵام باشترین سیناریۆ كە هەیە، بەرهەمهێنانی پێكوتەیەكە دوای زیاتر لە ساڵێك، بۆیە هەر
پێكوتەیەك بۆ گەیشتنی بە قۆناغی بەكارهێنان پێویستە ئەو هەنگاوانە ببڕێت:
پێویستە چاودێری كوالیتی هەر پێكوتەیەك بكرێت
یەكەم/ تێگەیشتنی پێكهاتە و كاركردن و خاڵی لاوازی ڤایرۆسەكە، زانایان لە سەرەتادا پڕۆتین و كاربۆهیدراتی سەر رووی ڤایرۆسەكە یان خانە تووشبووەكان دیاری دەكەن، دوای ئەوە تاوتوێی بەكارهێنانی بۆ دروستكردنی وەڵامدانەوەیەكی سیستمی بەرگری مرۆڤ بۆی دەكەن.
دووەم/ دیاریكردنی ڤایرۆسەكە، واتە دابڕینی ڤایرۆسە زیندووەكە بەر لە لاوازكردن و پەكخستنی، دوای ئەوە دیاریكردنی ئەوەی كە دەكرێت ڤایرۆسەكە بەرگری لەش دروست بكات.
سێیەم/ تاقیكردنەوەكانی پێش كلینیكی، واتە تاقیكردنەوەكان لەسەر ئاژەڵ بۆ دەرخستنی كاریگەرییەكان، پێش تاقیكردنەوەی لەسەر مرۆڤ و زانینی ئاستی توانای پێكوتەكە.
چوارەم/ تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ یان كلینیكی، ئەوەیش بە سێ قۆناغ تێپەڕ دەبێت:
تاقیكردنەوەكە لەسەر ژمارەیەك كەسی خۆبەخشی تەندروست، دوای ئەوە لەسەر سەتان كەس ئەگەری تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە هەیە، سێیەمجار لەسەر هەزاران كەس بۆ دیاریكردنی ئاست و جۆری كاریگەری پێكوتەكە.
پێنجەم/ وەرگرتنی رەزامەندیی دەزگا فەرمییەكان و رەنگە بەر لە رەزامەندی كۆتایی لەكاتی زۆر پێویستی بەكار بهێنرێت.
شەشەم/ بەرهەمهێنانی پێكوتەكە، بۆ بەرهەمهێنانی بڕی پێویست، پێویست بە ژێرخانی بەهێز و ئامراز و دەستی كاری زۆر دەكات، جیا لە چاودێریكردنی كوالیتی پێكوتەكە لە رووی زانستییەوە.