توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه مرۆڤ ده‌توانێ له شوێنی گۆشت، ئیتر پاقله‌مه‌نییه‌كان بخوات و ئه‌و بڕه پرۆتین و كانزایانه‌ی له پاقله‌مه‌نییه‌كان هه‌ن، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه كه له گۆشت بوونی هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانایانی بواری خۆراكناسی زانكۆی په‌نسلڤانیا ئه‌نجام دراوه و تێیدا هاتووه، خواردنی نیسك و نۆك و بازلا كه بڕێكی زۆری ڕیشاڵ و پرۆتینیان تێدایه، ده‌توانن شوێنی گۆشت بگرنه‌وه و سوودیشیان بۆ جه‌سته له گۆشت زۆر زیاتره.
كانزا و پێكهاته‌ی پاقله‌مه‌نییه‌كان سوودیان زۆر له گۆشت زیاتره
دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، كه دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ببێ، هاوكات ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵیش له خوێن به ته‌واوی به‌رز ده‌كاته‌وه.
پرۆفیسۆر كریس ئیتیرتون ده‌ڵێ، هه‌رچۆنێك بێ ڕۆژانه كه‌مێك له پاقله‌مه‌نییه‌كان بخۆن، ده‌توانن كه‌مێك نۆك یان هه‌ر جۆرێكی تری پاقله‌مه‌نی له شوێنی برنج و په‌تاته و گۆشت به‌كاربهێنن، یان له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنانه بیخۆن.
زیاتر گوتی، پێویسته له كاتی خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌كان به ته‌واوی وریا بن، چونكه ڕه‌نگه ببێته هۆی نائارامی و گرفت له گه‌ده ئه‌گه‌ر هاتوو به ته‌واوی نه‌كوڵێنرێن، بۆیه پێویسته ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئاگر بمێننه‌وه و بكوڵێنرێن.