بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌ناوی پزیشكان و توێژینه‌وه‌ی زانستی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو و فره‌وان، پێشتر له ڕاپۆرتێكی نهێنی دا میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه كۆمپانیاكان پاره به ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه ده‌ده‌ن، تا توێژینه‌وه دروست بكه‌ن و له ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یش ئاماژه به باشی به‌رهه‌می كۆمپانیاكان بده‌ن، بۆ نه‌خۆشی و گرفته‌كان، ئێسته‌یش له سه‌رده‌می په‌تای كۆرۆنا ڕۆژانه به ملیۆنان زانیاری بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه هیچیان پشتڕاست كراوه نین، یه‌كێك له‌وانه‌یش ئه‌و هه‌واڵه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی گرووپی خوێنیان له جۆری A یه زیاتر له هه‌موو كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بن.
ئه‌م زانیارییه تا چه‌ند ڕاسته و پشتی به كام پێوه‌ر و ڕووپێوی به‌ستووه، بێگومان هیچ دیار نییه و به ته‌واوی وه‌همییه، ئه‌ی كه وایه، بۆچی میدیا متمانه‌پێكراو و به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه‌وتنه ئه‌و هه‌ڵه‌یه و به فه‌رمی بڵاویان كرده‌وه، له‌وێوه‌یش خه‌ڵكی بۆ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گواستیانه‌وه و بووه به باوه‌ڕێكی جێگیر لای خه‌ڵك كه زیاتر كه‌سانی هه‌ڵگری ئه‌و گرووپه خوێن تووشی كۆرۆنا ده‌بن و ده‌بنه قوربانی.
له 11ی ئادار/مارس توێژه‌رانی چین ده‌ستیان به توێژینه‌وه‌یه‌ك كرد، له‌باره‌ی كاریگه‌ری گرووپه جیا جیاكانی خوێن و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش دوو هه‌زار و 173 تووشبوویان وه‌ك نموونه بۆ توێژینه‌وه‌كه وه‌رگرت و نموونه‌ی خوێنیان بردنه تاقیگه‌كانی پزیشكی، تا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وان ویستیان به‌مه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بدۆزنه‌وه، تا بزانن كام گرووپی خوێن و خرۆكه‌ی سپی به‌هێزتره و به‌رگری له جه‌سته ده‌كات و به‌رانبه‌ر كۆرۆنا ده‌جه‌نگێت، واته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوای تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگرانی جۆرێك له گرووپی خوێن سه‌لامه‌تتر بن، به به‌راورد به گرووپه‌كانی تری خوێن.
ئه‌وه‌ی كراوه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بچووك بووه و هیچ دامه‌زراوه و تاقیگه‌یه‌كی زانستی پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه
توێژه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له وۆهان ده‌یانه‌ویست به وه‌ڵامی دوو پرسیاری گرنگ بگه‌ن، یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو، داتا و پۆلێنی تووشبووان له ڕێی جۆری خوێن بكه‌ن و كاریگه‌ری و مامه‌ڵه‌ی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ جۆره جیاوازه‌كانی خوین بدۆزنه‌وه، دووه‌میشیان ئه‌وه بوو، كه پێوه‌ندی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مردنی تووشبووان به گرووپه جیاوازه‌كانی خوێن بزانن.
له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆیان ده‌ركه‌وت، كه هه‌ڵگرانی گرووپی خوێنی
A له دوای تووشبوون، ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتره، به به‌راورد له‌گه‌ڵ تووشبووانی گرووپه‌كانی تری خوێن، واته دووباره بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به دوای تووشبوون به كۆرۆناوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی گرووپی خوێنی A زیاتر تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن. هه‌رچه‌نده ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه به‌مجۆره ده‌ركه‌وت، به‌ڵام زانایان دڵنیا نه‌بوون و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان به فه‌رمی بڵاو نه‌كرده‌وه، به‌ڵام دواتر توێژه‌رێك دزه‌ی به زانیارییه‌كان كرد و بڵاوی كرده‌وه و زانیارییه‌كانیشی به ڕاستی بڵاو نه‌كرده‌وه، به‌ڵكوو گۆڕانی به‌سه‌ردا هێنا و وای لێكدایه‌وه، كه هه‌ڵگرانی گرووپی خوێنی Aی زیاتر تووش ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ته‌نیا وه‌ك ڕه‌شنووسێك ئاماده‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به بنه‌ما بۆ توێژینه‌وه‌ی زیاتر، له هیچ گۆڤارێكی زانستی و هیچ ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه به فه‌رمی بڵاوی نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه توێژینه‌وه‌كه له ڕووبه‌ڕێكی زۆر بچووك و به نموونه‌ی زۆر كه‌م گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام، بۆیه نه‌توانرا پشتڕاست بكرێته‌وه.
جا و ینگ دای توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی تیانجین به ڕۆژنامه‌ی ساوس مۆرنینگ چاینای ڕاگه‌یاند، وه‌رگرتنی نموونه‌ی دوو هه‌زار كه‌س له‌و ژماره زۆره‌ی تووشبووان و هه‌ڵهێنجانی داتا له‌سه‌ریان، كارێكی ته‌واو زانستی نییه، مه‌رج نییه 100% ڕاست بێت، بۆیه نابێ خه‌ڵكی باوه‌ڕی پێ بكه‌ن و خۆیان نه‌پارێزن و بێ‌باك بن له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه.
زانیارییهكهیش به هه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه و بابه‌ته‌كه باس له دوای تووشبوونی كۆرۆنا ده‌كات، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵگرانی جۆره گرووپێكی خوێن هه‌رگیز تووشی كۆرۆنا نه‌بن
تاران مۆریاتی پسپۆری نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان و سیسته‌می به‌رگری له زانكۆی تۆرێنتۆی كه‌نه‌دا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه گوتی، یه‌كێك له ڕێگه زانستییه‌كانی زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان، كاردانه‌وه‌ی جه‌سته‌یه له ڕێی جیاوازی سیسته‌می خۆراك و گرووپی خوێن و كه‌شوهه‌وا، بێگومان ده‌بێ كار له‌سه‌ر ئه‌وانه بكرێ و كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌یان له ئه‌گه‌ری تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له سیسته‌می خۆراكی جیاواز و گرووپی خوێن و كه‌شوهه‌وای جیاواز به ڕوونی هه‌ڵبسه‌نگێنرێن.
له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له چین بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ، منیش بیستوومه و خوێندوومه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی زانستی جێی متمانه ئه‌و زانیارییه‌یان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌مجۆره هه‌یه، پێویسته حكوومه‌تی چین به فه‌رمی به دنیای ڕابگه‌یه‌نێت، یان هیچ نه‌بێ، ناوه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه له په‌یمانگه زانستییه‌كانی وڵاته‌كه بۆ ناوه‌نده زانستییه‌كانی تری وڵاتانی دنیا ڕه‌وانه بكرین، حكوومه‌تی چین ده‌ڵێ، هاوكاری هه‌موو وڵاتان ده‌كه‌ین، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ر به كرده‌یی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی له‌وشێوه‌یه، پێدانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه زۆر گرنگتره له ناردنی چه‌ند سه‌د هه‌زار ماسكێك بۆ وڵاتان.
ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێ، ناكرێ بڕوا به زانیارییه‌كی له‌وشێوه‌یه بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته خۆمان بپارێزین و چیتر نه‌كه‌وینه دوای هه‌واڵی بێ سه‌رچاوه‌وه و توێژینه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كراوه، ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن خه‌ڵكی بێ‌باك بن و ژماره‌ی زیاتر تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن و زیانی گه‌وره‌تر به مرۆڤایه‌تی بكه‌وێت.