ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی رێ بدات له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا هاوكاری كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینی بكرێت، به‌رانبه‌ر به‌وه داوا ده‌كات ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی له شه‌ڕی 2014دا غه‌زه به دیلی گرتبوون، ئازاد بكات.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوێنێ چوارشه‌م ئیسرائیل هاوكاریكردنی كه‌رتی غه‌زه‌ی بۆ كێشه‌ی كۆرۆنا، پێوه‌ست كرد به ئازادكردنی ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی كه له شه‌ڕی ساڵی 2014دا به دیل گرتبوونی.
دەبێ ئه‌و دوو سه‌ربازە ئیسرائیلییەی له 2014 له‌لایه‌ن غه‌زه‌وه به‌دیل گیرابوون، ئازاد بكرێن
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل نفتالی بینیت بۆ میدیاكانی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بۆ هاوكاریكردنی غه‌زه له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا قسه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی مرۆیی بێت، ده‌بێ به‌هه‌مانشێوه له‌ڕووی مرۆییه‌وه ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی ئیسرائیلی له 2014 له‌لایه‌ن غه‌زه‌وه به‌دیل گیرابوون، ئازاد بكرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتی غه‌زه رای گه‌یاندبوو كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كه‌رته‌كه‌ی كه 12 كه‌س تووش بوون، كێشه‌ی كه‌میی پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌یه، به‌جۆرێك له ته‌واوی كه‌رته‌كه‌دا ته‌نیا 96 ئامێری ئۆكسجینیان بۆ كێشه‌ی هه‌ناسه‌سواری هه‌یه. له‌كاتێكدا زیاتر له دوو ملیۆن له غه‌زه‌دا ژیان ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دنیای داگیر كرد، ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیش به‌هه‌مانشێوه، بۆیه ئێسته هاتوچۆ له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین هاتووه‌ته وه‌ستان. ئیسرائیل پێی وایه كه ئێسته كه‌رتی غه‌زه بۆ كێشه‌ی كۆرۆنا پێویستی به هاوكاری هه‌یه، بۆیه ئه‌ویش ده‌یه‌وێ یارییه‌كی سیاسی بكات.
ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا روو له هه‌ڵكشانه، به‌پێی دوایین ئاماری تووشبوون، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته 925 هه‌زار و 986 كه‌س، 46 هه‌زار و 491 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 193 هه‌زار و 434 كه‌سیش چاك بوونه‌وه.