وه‌زیری ته‌ندروستیی ئیسرائیل و هاوسه‌ره‌كه‌ی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و جیاله‌وه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌مدواییه تێكه‌ڵیان بوون، كه‌ره‌نتین بكرێن.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئیسرائیل یاكوف لیتزمان و هاوسه‌ره‌كه‌ی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌پێی رێنوێنییه‌كان ئێسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 71 ساڵ، به هاوپه‌یمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل نه‌ته‌نیاهۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا و به‌پێی كاره‌كانیان، به‌رده‌وام به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌بووه.
ئاژانسه‌كه زیاتر گوتی، وێڕای ئه‌وه، له‌م دوو هه‌فته‌یه رابردوودا وه‌زیری ته‌ندروستی تێكه‌ڵ نه‌ده‌بوو و زیاتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌كه‌ی كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌برد و به‌پێی كاروباره‌كان تێكه‌ڵی كه‌سه‌كان ده‌بوو.
ئێسته به‌پێی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان له ئیسرائیل، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێ تا بزانرێ كێن ئه‌وانه‌ی به‌مدواییه تێكه‌ڵی وه‌زیر و هاوسه‌ره‌كه‌ی بوو تا كه‌ره‌نتین بكرێن.
ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا روو له هه‌ڵكشانه، به‌پێی دوایین ئاماری تووشبوون، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته 925 هه‌زار و 986 كه‌س، 46 هه‌زار و 491 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 193 هه‌زار و 434 كه‌سیش چاك بوونه‌وه.