په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕییه گازه‌كه‌ی نێوان توركیا و ئێرانی گرته ئه‌ستۆ كه ئێواره‌ی 31 ئادار ته‌قییه‌وه و له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ناوی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌ڵێ، كرده‌وه‌كه خۆكوژی بووه.
سەما کۆچەر خۆی بە بۆڕییە گازەکەدا تەقاندووەتەوە
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌م دووی نیسان له ماڵپه‌ڕی فورات بڵاو كراوه‌ته‌وه، باڵی چه‌كداری په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و ناسنامه ئه‌و ئهندامهشیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه خۆی به بۆڕییهكهدا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه، له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له ویلایه‌تی سه‌رهاد به‌رده‌وامه، 31ی ئادار سه‌عات پێنج هاوڕێیه‌كمان به ناوی سه‌ما كۆچه‌ر له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری گوربولاك له نزیك وێستگه‌ی گازی سروشتی چالاكی خۆكوژی ئه‌نجام داوه.
ئه‌و چه‌كداره‌ی په‌كه‌كه خۆی به بۆڕییه‌كی گازدا ته‌قاندووه‌ته‌وه كه له رێیه‌وه گازی سروشتی ئێرانه – توركیا ده‌گوازرێته‌وه، هه‌ر به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، شوێنه‌كه پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی توركیای لێ بووه و له ئه‌نجامی كرده‌وه خۆكوژییه‌كه "زیاتر له 30 سه‌ربازی توركیا كوژراون و به ده‌یان سه‌ربازیش بریندار بوون".
په‌كه‌كه تاكه هێزی سیاسی و سه‌ربازی كورده تێیدا كولتووری خۆته‌قاندنه‌وه وه‌ك كرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه سه‌یر ده‌كرێت و كریستۆفه‌ر دیكی لێكۆڵه‌ری بواری بزووتنه‌وه چه‌كداره‌كان له‌باره‌ی كرده‌وه خۆكوژییهكانهوه ده‌ڵێ، په‌كه‌كه یه‌كه‌م هێزی چه‌كداره له‌سه‌ر ئاستی دنیا، كرده‌وه‌ی خۆكوژی له رێی ژنانه‌وه ئه‌نجام داوه.