سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هێز له سنووره هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق جێگیر ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكین بكرێته سه‌رمان.
ئەو هێزانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هێرشی دەرەکی جێگیر کراون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی نیسان، عه‌لی ئه‌كبه‌ر پوورجه‌مشیدیان، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ هاوئاهه‌نگی هێزه وشكانییه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، هێزه‌كانمان له ناوچه سنوورییه‌كان جێگیر كردووه و ئاماده‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكین.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، گرووپی 24ی به‌عسه‌تی هێزی وشكانی سوپای پاسداران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی بایه‌لۆجی و هێرشی ئه‌تۆمی و موگناتیسی له سنووره‌كان جێگیر كراون.
ئه‌و لێدوانه‌ی سوپای پاسداران دوای ئه‌وه دێت شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بۆ به‌غدا رای گه‌یاند، ئێران به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره‌یه‌وه باجێكی قورس ده‌دات.
هاوكات ماوه‌ی پێنج رۆژه جموجووڵه سه‌ربازییه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رووی له زیادبوون كردووه و پنتاگۆن به هاوكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا تاوتوێی چۆنیه‌تی هێرشكردنه سه‌ر میلیشیاكانی ئێران له‌ناو خاكی عێراق ده‌كه‌ن.