بۆ یه‌كه‌مین جار و به‌پێی بڕیارێكی مێژوویی، شارێكی گه‌وره‌ی له چین بڕیار ده‌دات كه خواردنی گۆشتی سه‌گ و پشیله قه‌ده‌غه بكرێت، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه كه ده‌گوترێ ئه‌و ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵه ماڵییهكانهوه بۆ مرۆڤ گوازراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" كه ئه‌ویش هه‌واڵه‌كه‌ی له ئاژانسی "رۆیته‌رز"ی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شاری شنزن كه شارێكی گه‌وره‌ی چینه و ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌و وڵاته، بڕیارێكی مێژوویی داوه به‌وه‌ی ئیتر خواردنی گۆشتی سه‌گ و پشیله قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ئه‌و بڕیاره‌یش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
پێگه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه هات كه به‌پێی توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌یه كه له ئاژاڵه ماڵییهكانهوه بۆ مرۆڤ گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی گوته‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ مافی ئاژه‌ڵان، له ناوچه‌ی ئاسیا ساڵانه 30 ملیۆن سه‌گ دێته سه‌ربڕین و گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئیداره‌ی شاری شنزن گوتوویانه، سه‌گ و پشیله له‌و ئاژه‌ڵانه‌ن كه زۆر زوو ده‌بنه هاوڕێی مرۆڤ، بۆیه زۆر ده‌مێكه له وڵاتانی تایوان و هۆنگ هۆنك خواردنی گۆشتیان قه‌ده‌غه كراوه.
هه‌روها پسپۆڕێكی چینی له بواری ئاژه‌ڵان رای گه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌و شاره بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خواردنی گۆشتی سه‌گ و پشیله، ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا جێبه‌جێ بكرێ، له‌كاتێكدا ساڵانه له چیندا 10 ملیۆن سه‌گ و چوار ملیۆن پشیله، ده‌بنه خۆراكی مرۆڤ.