به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله ته‌زره‌یه‌ی كه دوێنێ سنووری سلێمانی گرته‌وه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك زیان به‌ر گوڵ و چرۆی دار و باخی جووتیاران كه‌وتووه، به گوته‌ی جووتیاران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رهه‌می ئه‌مساڵیش ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی ئادار، شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ته‌زره‌یه‌ی كه باریوه زیانی به باخ و دارمێوه‌كان گه‌یاندووه، چونكه ئێسته وه‌رزی ده‌ركردنی گه‌ڵا و گوڵی داره‌كانه، كاتێك ته‌زره ببارێت گوڵی داره‌كان ده‌وه‌رێنێت.
ئه‌وه‌شی گوت، ته‌زره له ئێسته به‌دواوه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ببارێت زیان به كشتوكاڵ و ڕه‌ز و باخی هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و زیانه‌ش بۆ داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك به‌رهه‌می داره‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌رهه‌می داره‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه
ده‌كرێ ئه‌وه‌ش بڵێین، ته‌زره هۆكارێكی سروشتییه و رێی لێ ناگیرێت، كه باری به‌ر هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بكه‌وێت تووشی زیانی ده‌كات و هیچیش له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه. شاڵاو وای گوت.
هه‌روه‌ها عه‌لی كه‌ریم خاوه‌نی باخێك له سنووری پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا ماوه‌ی مانگێكی تر ئه‌گه‌ر ته‌زره و بارانی به‌هێز و به‌لێزمه ببارێت، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر گوڵی داره‌كان ده‌بێت، چونكه ئێسته وه‌رزی گه‌ڵا و گوڵی میوه و داره‌كانه، هه‌ر شتێكی به‌هێز ده‌بێته هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و گوڵه‌یان و به‌رهه‌م كه‌م ده‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت، كاتێك ته‌زره ببارێت ئه‌و گوڵه‌ی داره‌كان ده‌ریانكردووه ده‌وه‌رێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م له داهاتوودا وئه‌مه‌ش زیان به ئێمه ده‌گه‌یه‌نێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی