ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزمه، رێكاره‌كانی په‌تای كۆرۆرنا چالاكییه‌كانی راگرتووه و ده‌رگای سه‌نته‌ره‌كانی تایبه‌ت به ئۆتیزمی له هه‌رێمی كوردستان داخستووه. به‌پێی ئاماره‌كان، زیاتر له سێ هه‌زار منداڵی تووشبووی ئۆتیزم له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
زۆربەی ئەو کەسانەی لە سەنتەرەکان راهێنان بەو منداڵانە دەکەن لە بوارەکەدا پسپۆڕ نین
ئاریان ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، هیچ چالاكییه‌ك بۆ رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم ئه‌نجام نه‌درا، هاوكات ته‌واوی سه‌نته‌ره‌كانی ئۆتیزم هاوشێوه‌ی داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داخراون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر باوكان و دایكان راهێنان به منداڵه‌كانیان بكه‌ن، داخستنی سه‌نته‌ره‌كان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وه‌نده قورسی نابێت.
سه‌عید كه‌ریم به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئۆتیزم له كه‌لار بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، داخستنی سه‌نته‌ره‌كانی ئۆتیزم كارێكی باش نییه، هه‌رچه‌ند سه‌نته‌ره‌كانیش به‌ده‌ر نین له كه‌موكوڕی و به‌شێك له‌و راهێنه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی له سه‌نته‌ره‌كان كار ده‌كه‌ن، پسپۆڕی ئه‌و بواره نین و ته‌نیا چه‌ند خولێكیان پێ بینیون.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له سه‌نته‌ره‌كان مه‌شق و راهێنانی پێویست به منداڵانی ئۆتیزم ناكرێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ش به‌هۆی وه‌رگرتنی پاره له به‌رانبه‌ر راهێنانه‌كان، ره‌نگه هه‌ندێك خێزان نه‌توانن منداڵ ببه‌ن بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه.
به‌پێی ئامارێك كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له سێ هه‌زار منداڵی تووشبووی ئۆتیزم هه‌یه.
رۆژی دووی نیسان به رۆژی جیهانی ئۆتیزم ناسراوه و بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 2007 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و رۆژه‌ی دیاری كرد و له ساڵی 2008ه‌وه له وڵاتانی دنیا به مه‌به‌ستی ئاشناكردنی كۆمه‌ڵگه به نه‌خۆشییه‌كه، چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێ.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی