دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو یه‌كه‌مین تووشبووی ئێزیدی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌لجیكا تۆمار كرا، ئه‌مڕۆ به‌و نه‌خۆشییه گیانی له ده‌ست دا.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، كه‌سوكاری ژنێكی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایان گه‌یاند، یه‌كه‌مین تووشبووی ئێزیدی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له به‌لجیكا تۆمار كراوه كه ژنێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵ بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی نیسان، خدر حه‌سه‌ن كه‌سوكاری ژنه تووشبووه‌كه‌ی به‌لجیكا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شیرین حوسێن كه یه‌كه‌م تووشبووی ئێزیدیی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و ده‌كاته مامۆژی من، ئه‌مڕۆ له به‌لجیكا به‌و نه‌خۆشییه گیانی له ده‌ست دا.
ڕوونی كرده‌وه، دوای چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه له‌ژێر چاودێریی پزیشك، دواجار گیانی له ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م تووشبووی ئێزیدییه كه له‌و وڵاته و له دنیاشدا تۆمار كرابێت و هه‌ر به‌و نه‌خۆشییه‌ش گیان له ده‌ست بدات.
وشه/ نه‌وزاد هلۆری