ئه‌م ڕۆژانه سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵكی دنیا له‌سه‌ر مردن به هۆی كۆرۆنایه و سات به سات له میدیاكان باس له‌وه ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا زیادی كرد، وه‌ك ئه‌وه وایه مرۆڤایه‌تی له گه‌شه وه‌ستابێت و خه‌ڵك ته‌نیا به كۆرۆنا بمرن و هیچ كه‌سێكیش له دایك نابێت تا جێیان پڕ بكه‌نه‌وه.
له‌م به‌دواداچوونه‌دا وێڕای خستنه‌ڕووی كۆی ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا و قوربانییه‌كانی سه‌رنجێك ده‌ده‌ین به جووڵه‌ی گه‌شه‌ی له‌دایكبوون و مردن به سه‌رجه‌م هۆكاره‌كان، به‌راوردێك ده‌كه‌ین بزانین كۆرۆنا چ پێگه‌یه‌كی له گۆڕانكارییه‌كانی دانیشتووانی زه‌وی داگیر كردووه.
به‌گوێره‌ی
worldometers كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته 952 هه‌زار كه‌س كه له‌م ژماره‌یه 48 هه‌زار كه‌س مردوون.
پێویسته ئه‌و راستییه بزانین كه كۆی ژماره‌ی دانیشتووانی دنیا تا ئه‌م ساته كه سه‌عات له سێی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌م دووی نیسان لای داوه، حه‌وت ملیار و 775 ملیۆن و 37 هه‌زار كه‌سه.
له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه 242 هه‌زار كه‌س له دنیادا له دایك بووه، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ 102 هه‌زار كه‌س به هۆكاری جیاواز گیانیان له ده‌ست داوه.
كاتێك ژماره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌راورد ده‌كه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی به دوو سه‌عات قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردووه‌ته‌وه به گشتی به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ست داوه. ئه‌وه‌ش بۆمان ده‌رده‌خات ژیان له گه‌شه‌سه‌ندندایه و كۆرۆنا ناتوانێ مرۆڤ له هه‌نگاونان بوه‌ستێنێت هه‌رچه‌نده له ماڵه‌كانیش كه‌ره‌نتین كرابن.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینییه‌وه سه‌رووی 35 ملیۆن كه‌س له دنیادا له دایك بوون، به‌ڵام به گشتی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سه‌رووی 14 ملیۆن 900 كه‌س مردوون. كۆی ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات تا دوو مرۆڤ ده‌مرن، پێنج مرۆڤ له‌دایك ده‌بن و جێیان ده‌گرنه‌وه.
رێژه‌ی مردن به هۆی كۆرۆنا له كۆی حاڵه‌ته‌كانی مردن0.3% ه
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت رێژه‌ی مردن به هۆی كۆرۆنا له كۆی حاڵه‌ته‌كانی مردن له دنیادا به‌ده‌ست بهێنین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت رێژه‌كه 0.3% ه كه رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه و سه‌ت هێنده‌ی تر به‌رز ببێته‌وه هێشتا ناگاته 1%.
له كوردستانه‌كه‌ی خۆشمان پێویست ناكات ئه‌وه‌نده خه‌ڵك له دڵهڕاوكێدابن، ئاخر له‌وه‌ته‌ی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه دوو كه‌س به‌هۆیه‌وه مردووه، له كاتێكدا رۆژانه خه‌ڵك به رووداوی جیاواز گیان ده‌سپێرن . هه‌رچه‌نده نابێ ئه‌وه له بیر بكه‌ین گوێڕایه‌ڵیی رێنوێنییه‌كان بین و ره‌چاوكردنی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان به هه‌نگاوێكی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت، گیانی یه‌ك تاكه‌كه‌سیش بایهخهكی زۆری هه‌یه و پێویسته به هه‌موومان گیانی خۆمان و یه‌كتر بپارێزین.