ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هه‌ر ئه‌مشه‌و و له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا یه‌ك ملیۆن حاله‌ت تۆمار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی
worldometers ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 962 هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 49 هه‌زار و 160 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 203 هه‌زار و 114 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا جگه له‌وه‌ی پێش ژماره‌ی تووشبووانی چین به كۆرۆنا كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت نزیكه‌ی سێ هێنده هه‌ڵكشاوه و گه‌یشتووه‌ته 215 هه‌زار كه‌س كه له‌م ژماره‌یه پێنج هه‌زار و 170 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئیتاڵیا به 110 هه‌زار و 574 كه‌س له‌پله‌ی دووه‌م دێت كه 13 هه‌زار و 155 كه‌سی بووه‌ته قوربانی. ئیسپانیاش له تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا ره‌كابه‌ری ئیتاڵیا ده‌كات و خه‌ریكه پێشی ده‌كه‌وێته‌وه و ژماره‌ی تووشبوانی گه‌یشتووه‌ته 110 هه‌زار و 238 كه‌س.
چین به 81 هه‌زار و 589 كه‌س له پله‌ی چواره‌مدا دێت كه سێ هه‌زار و 318 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ته‌نیا هه‌زار و 863 كه‌یسی ئه‌كتیڤی ماوه. له‌و وڵاته له ماوه‌ی پێنج رۆژدا 50 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 13 كه‌سیش گیانیان له‌دست داوه.
ئه‌ڵمانیا به 79 هه‌زار و 465 حاڵه‌ت و مردنی 959 كه‌س كه‌مێكی ماوه په‌ش چین بكه‌وێته‌وه و له ریزبه‌ندی چواره‌مدا جێگای خۆی بكاته‌وه، فڕه‌نسا به 56 هه‌زار و 989 حاڵه‌ت و چوار هه‌زار و 32 حاله‌تی مردن ، ئێران به 50 هه‌زار حاڵه‌ت و سێ هه‌زار و 160 حاڵه‌تی مردن و به‌ریتانیاش به 33 هه‌زار و 718 حاڵه‌ت و دوو هه‌زار و 921 قوربانیی له پله‌كانی داتردا دێن.
له عێراق 728 كه‌س تووشی كۆرۆنا بووه و 52 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست
له عێراق 728 كه‌س تووشی كۆرۆنا بووه و 52 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه 182 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان 190 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون كه له‌و ژماره‌یه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 62 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.