ئوسترالیا.. دەست بە تاقیكردنەوەی دوو پێكوتە دەكرێت

:: PM:04:59:02/04/2020 ‌

تا ئێستەیش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا روو لە فرەوانییە و ژمارەی قوربانیان لە سەرانسەری دنیا روو لە زیادبوونە، زانایان لە ئوسترالیا دەستیان كردووە بە تاقیكردنەوەی دوو پێكوتە لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە تا ئێستە تووشی نزیكەی ملیۆن كەس بووە و نزیكەی 50 هەزار كەسیشی كوشتووە. 
رێكخراوی تەندروستی جیهانی گڵۆپی سەوزی بۆ توێژەران هەڵكردووە
ئەو دوو پێكوتە نوێیە لەلایەن زانكۆی ئۆكسفۆرد و كۆمپانیای "ئینفۆ"ی ئەمەریكی بۆ دەرمان بەرهەم هاتووت، لەوكاتەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی گڵۆپی سەوزی بۆ توێژەران هەڵكردووە بۆ ئەنجامدانی پشكنین لەسەر ئاژەڵ بۆ پەسندكردنیان بەمەبەستی بەكارهێنان، بۆیە ئاژانسی زانستی ئوسترالی هەڵسەنگاندن بۆ هەردوو پێكوتەكە دەكات لە ئەگەری كاركردنیان وەك پێویست و سەلامەتی بەكارهێنانیان بۆ مرۆڤ.  

شایەنی باسە یەكەم تاقیكردنەوەی ئەو دوو ڤاكسینە لەسەر مرۆڤ لە مانگی رابردوو لە ئەمەریكا هاتە ئەنجامدان، بەڵام قۆناغی تاقیكردنەوە لەسەر ئاژەڵ ئەنجام نەدرا، د رۆب گرینفیڵ، ئەندامی رێكخراوی كۆمۆنوێڵس بۆ توێژینەوەی زانسی و پیشەسازی لە ئوسترالیا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، لە حاڵەتی ئاساییدا ئەو بابەتە پێویستی بە ساڵێك تا دوو ساڵ هەیە بۆ گەیشتن بەو خاڵە، بەڵام ئێستە ئەوەمان بۆ چەند مانگێك كورت كردووەتەوە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل