نرخی نه‌وت دوای ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه تۆماری كردووه، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووى نیسان رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بگاته 33 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى
كه‌مێك پێش ئێسته به‌گوێره‌ی
livechart بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی دنیا دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا ڕای گەیاند، "پێشبینی دەکەم بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکرێتەوە"، له‌لاه‌یكى تر دواى ئه‌وه‌ى سعوودیە داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری ئەندامی و دەرەوەی ئۆپێكی كرد، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی دنیادا بەڕێژەی 21% بەرزبوویه‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئێسته له بازاڕدا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 30.81 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى مامەڵەی پێوە كرا بەرێژەی 21.87% نرخەكەی بەرزبووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بگاته 33 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.
شایه‌نى باسه كۆرۆنا بازاڕه‌كانی دنیای خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ری و به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی وڵاتان دژی كۆرۆنا به هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ گرتوویانه‌ته‌به‌ر، چه‌رخی پیشه‌سازی سست بووه و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وتیش بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه.